نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
تەڤگەر: پارتی رێگرە لە بەشداریكردنمان لە هەڵبژاردن


تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان هۆكاری بەشدارینەكردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەژمونی پارتی گەڕاندەوە.
چوارشەممەی رابردوو، محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا بەیاننامەی حزبەكەیانی خوێندەوە و وتی “پاش بەستنی یەكەم كۆنگرەمان لە 17-10-2014 و بەپشتبەستن بە رێنماییەكان و ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان لە رێگەی پارێزەرانەوە پرۆسەی خۆتۆماركردنمان وەك حزبێكی سیاسی دەستپێكرد، بەڵام پاش تێپەڕبونی 4 ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا، هیچ وەڵامێكی فەرمی تەڤگەر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە نەدراوەتەوە”.
وتیشی “وێڕای وەڵامنەدانەوەمان، بەڵام ئێمە لە خەباتی دیموكراسی بەردەوام بووین بۆیە لە ساڵی 2017 و بەپێی هەمواری نوێی پارتە سیاسییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، تەڤگەر وەك لایەنێكی سیاسیی رێگەپێدراو بەشداری هەڵبژاردنی 12ی ئایاری كرد”.
ئاماژەی بە خاڵێكی رێگریەكانی بەردەم بەشداریكردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خستەڕو و وتی “پاساوێكی لاواز لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان و بە هاندانی رێكخراوە پاشكۆ و سێبەرەكانیان هۆكاری بەشداری پێنەكردنمان بوو لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، كە گوایە تەڤگەر پارتێكی فەرمی نییە، لەكاتێكدا بە پڕكردنەوەی فۆرمی ژمارە 102 و ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان بۆ بەشداریكردن وەك قەوارەیەكی سیاسی بوە نەك وەك حزب، بۆیە ئێمە گرفتمان نەبوە، لەهەمان كاتدا ئەم تانەیە پێچەوانەی رێنماییەكانی كۆمسیۆنە”.
لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەنووساندادا سەبارەت بەو لایەنەی لەپشت ئەو هەوڵانەیە بۆ رێگریكردن لە تەڤگەر، محەممەد عەبدوڵا وتی “بێگومان بەشێوەیەكی راستەوخۆ ئەو هەوڵانە بە هەوڵێكی نەزۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەزانین، كە زۆربەی دامودەزگاكان لەژێر هەژمونی ئەودایە و بەپێی بەرژەوەندییەكانیان دەجوڵێنرێنەوە”.



‌ 1230 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:03:20 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved