»  راپۆرت
 تیمێكی خۆبەخش كار بۆ گەڕاندنەوە و قەرەبووی كوردانی خورماتو دەكات
ئا/ هاوار ستار


چەند گەنج و كەسایەتییەك لە قەزای خورماتودا تیمێك پێكدەهێنن بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە لەسەر ئەو  تاوانانەی دژە بە هاوشارییەكانییان ئەنجامدارون و رۆڵی بەرچاویان لە گەڕانەی كوردانی قەزاكەدا هەیە.

یەكێك لە ئەندامانی تیمەكەی خورماتوو، باس لەوە دەكات كە نزیكەی 310 خانو لە شارەكە سوتێنراون و 87 خانووی دیكەش روخێنراون.
سیروان حەبیب، ئەندامی تیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكانی خورماتوو، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو كۆمەڵێك گەنج گروپێكمان پێكهێنا بە ناوی تیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكان لە خورماتو”، ئەوەشیخستەروو:”بە دوو ئاراستەكارمان كردوە یەكەمیان كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ هاوكاریكردنی خەڵك و لێقەوماوانی شارۆچكەی خورماتو و دابەشكردنی بەسەریاندا و هەروەها كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ نۆژەنكردنەوەی خانووە سوتاوەكانی خەڵكی و گەڕاندنەوەیان بۆ نێو خانوەكانیان”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی تیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكانی خورماتوو، كارێكی دیكی ئەوان لەروە یاساییەكەوە بووە كە ئەو تاوان و پێشێلكاریانەی كە كراوە لە رێگەی یاساییەوە بە نوسراو و داتاو و وێنەوە كۆكراونەتەوە و ناوی سەرجەم شەهیدەكان ژمارەی خانوەكان و زیان لێكەوتوان و ئاوارەكان و تاڵانیەكان بە داتا تۆماركاون، هەروەها باسی لەوەشكرد:”لەگەڵ ئەوانەی عەرەبە سونەكانیش كە بەبەڵگەوە لەسەر دەستی حەشدی توركمانی ئەم پێشێڵكاریە یاساییانە كراوە”.
سیروان حەبیب، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە دادگاكانی كوردستان چەند دۆسیەیەكمان جوڵاندوە و سكاڵامان كردوە تەنانەت لە خودی عەبادیش چونكە ئەو فەرماندەی سەرجەم هێزە چەكداریەكانی عیراقە و بەبڕیاری ئەو كارەكان دەكرێن”.
ئەو ئەندامەی تیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكانی خورماتو رونیشیكردەوە: “بەپێی داتاكانی ئێمە كە كاری پێدەكەین نزیكەی 310 خانو سوتێنراون و بەتەواوەتی یان بە شێوەی بەشێك لە خانوەكە، هەروەها 87 خانو روخێنراون ئەویش لە رێگەی تەقاندنەوەی بێت یان بەشۆفڵ و ئامێری تر”، وتیشی:”وەكو تیمەكەمان و تیمێكی تریش كە هاوكاربوون لە نۆژەنكردنەوەی خانوە سوتاوەكان توانیومانە زیاتر لە 200 ماڵی ئاوارەی كورد بگەڕێنینەوە بۆ قەزای خورماتو”.
هەر بەپێی وتەكانی ئەو ئەندامەی تیمەكە، لە خورماتودا دوو گەڕەكی سەرەكی هەن كە كورد نشینن 0ی)، لە رزگاری كە هاوسنورە لەگەڵ توركمانەكان و ئەو گەڕەكە زۆرترین زیانی بەركەوتوە لە روی تەقاندنەوە و سوتاندنی خانوی كوردەكان، راشیگەیاند:”لەبەر ئەو مەبەستە كارەكانمان لەوێ زیاد چڕكردوەتەوە و ئەو گەڕەكە بۆ چەمەكەی پشتەوەش دەچێ و كە رێگەی ئاوەسپیە و مەترسی داعشیشی لەسەرە و هێزەكانیش بارەگایان لەوێ ماوە بۆ پاراستنی لەگەڵ”. 
سیروان حەبیب، ئەندامەی تیمی كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكانی خورماتوو، ئاشكراشیكرد:”توانیومانە نزیكەی 70% ماڵە كوردەكانی بۆ بگەڕێنینەوە، گەرەكی كۆماریش نزیكەی 85% بۆ گەڕاوەتەوە.
یەكێك لەو هاوڵاتیانەی خورماتوو، كە خانووەكەی لە دوای رووداوەكانی خورماتووە لەلایەن گرووپە توندرەوەكانەوە دەسوتێندرێت، باس لەوە دەكات ئەگەر ئەو تیمە خۆبەخشە نەبونایە ئەوە لەتوانامدا نەبوو كە خانووەكەم نۆژەنبكەمەوە. 
بورهان جومعە، بۆ (هەواڵ)، وتی:”لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كە خورماتومان جێهێشت ژمارەیە خانووی زۆر سوتێنران و تەقێنرانەوە لەلایەن حەشدی توركمانی”، ئەوەشیخستەروو:”خانوەكەی منیش یەكێك بوو لەو خانوانەی كە سوتێنران، ئەوەی بۆیان دەرچوبوو تاڵانیان كردبوو ئەوەشی مابووەوە سوتاندبوویان منیش وەكو سەدان خێزانی دیكەی شارەكە توانای ئەوەمان نەبوو خانوەكەمان چاك بكەمەوە”.

بەوتەی ئەو هاوڵاتیەی كە خانوەكەی بۆ نۆژەنكراوتەوە، ئەو تیمە توانیان لەرێگای كۆمەك كۆكردنەوە و خۆبەخشانە بەڵگەو تاوانەكانیان بەرز كردەوە و هەمویان تۆماركرد و لەرێگەی كەسایەتی و لایەن و رێكخراوەكانەوە بە هاوكاریەكەی ئەوان توانرا هاوڵاتیان بگەڕێنەوە خانوەكانیان، باسی لەوەشكرد:”لە ئێستاشدا لە خانوی خۆمان لە خورماتو دەژین و تارادەیەك ئارامە بەڵام وەك پێشو نابێت كە ئیدارەی بەدەست خۆمان و هاوبەش بوو و بەڵام بە ورەیەكی باشەوە لەسەر ماڵ و حاڵی خۆمانین و لە زێدی خۆمانین ئەوەش بۆ ئەوەی قەزاكە كوردی لێ دانەبڕێت”.


‌ 113 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:09:43 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved