»  وەرزش
سبەی هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕی نوێی یانەكان دەكرێت


بڕیارە سبەی یەكشەممە 16/9/2018   یانەی گازی باكور پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ دەستەی كارگێڕی نوێی یانەكە ئەنجامبدات.
سەبارەت بە پرۆسەكە، موراد بەزاز ئەندامی راگەیاندنی یانەی گازی باكور بۆ (هەواڵ) وتی:"  پرۆسەی هەڵبژاردنەكە بە پێی یاسای ژمارە 18 دەبێت و لە لایەن وەزارەتی لاوان و وەرزش و لیژنەی ئۆڵۆمپیەوە سەرپەرشتی دەكرێـت ".
وتیشی: " ژمارەی ئەندامانی دەستەی گشتی یانەكە كە مافی دەنگدانیان هەیە 150 كەسن ".
بەزاز ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" 15 كەس خۆیان كاندید كردووە بۆ دەستنیشانكردنی 9 ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەكە كە دواتر لە نێویاندا   پۆستەكان دیاری دەكرێن ".
باسی لەوەشكرد:" ئەم پرۆسەیە  سێهەمین پرۆسەی هەڵبژاردنە لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە یانەكە ئەنجامبدرێت".
لە لایەكی ترەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی یانەكانی كەركوك ناسیح شوانی بەڕێوەبەری لاوانی و وەرزشی كەركوك  بۆ (هەواڵ) وتی:" هەوڵدەدەین تا كۆتایی مانگی داهاتوو سەرجەم یانەكانی كەركوك پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام بدەن كە بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی لاوان و وەرزشی كەركوك و نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆلۆمپی كەركوك دەبێت ".

‌ 314 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:47:39 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved