گازی باكور بۆ خولی نایابی كوردستان دەستی بەتاڵە
بڕیارە ئەمڕۆ 15/9/2018 كۆبونەوەی هونەری خولی نایاب و پلە یەكی تۆپی پێی كوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت و سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی گازی باكوریش دووپاتی دەكاتەوە تا ئێستا گەنجینەكەیان بەتاڵە .
وریا جەلال سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی گازی باكور سەبارەت بە بەشداریكردنیان لە خولی نایابی كوردستان بۆ ( هەواڵ ) وتی:" وەكو بەشداریكردن بە شیوەیەكی فەرمی بەشداری دەكەین " .
وریا جەلال وتیشی :" گرفتی سەرەكیمان تا ئێستا ئەوەیە كە لە رووی داراییەوە یانەكەمان هیچ بڕە پارەیەك لە گەنجینەكەماندا نیە تابتوانین خۆمان و تیپەكەش بە شێوەیەكی باش ئامادە بكەین بەمشێوەیە كە بەدەستی بەتاڵەوە ناتوانین هیچ بكەین ".
سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی گازی باكور ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" دوای هەڵبژاردەی دەستەی نوێی یانەكە هەوڵەكانمان دەستپێدەكەێنەوە بۆ پەیوەندیكردن بە لایەنە پەیوەندارەكان بۆ ئەوەی بتوانین بودجەی پێویست بۆ یانەكە دابین بكەین .
|