نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
دێرین مەحمود: لەم وەرزەدا دەگەڕێمەوە كەركوك



دێرین مەحمود كچە یاریزانی فوتساڵی كەركوك و هەڵبژاردەی عێراق لە وەرزی رابردوودا بۆ یانەی  فەتاتی هەولێر یاری كردوو و تووانی لەگەڵ یانەكە خولی كوردستان دەستەبەر بكات، جارێكی تر دەگەڕێتەوە كەركوك.
دێرین مەحمود لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) وتی: " دوای  تەواوبوونی یارییەكانی وەرزی رابردووی فوتساڵی كوردستان، بۆ وەرزی داهاتوو جارێكیتر گەڕامەوە یانەی گازی باكور لە كەركوك."
وتیشی :" تا ئێستا نازانم یانەی گازی باكور بەشداری خولی كوردستان دەكات یاخود نا،گەر بە فەرمی بەشداریان نەكرد ئەوسا  هەڵویستم ئاشكرا دەكەم ". 
دێرین سەبارەت بە بێبەشكردنی لە رێزگرتن لە لایەن یانەی فەتاتی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەكرد:" سەرباری ئەوەی  رۆڵی كاریگەرم هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوەكەو هەموو چاودێرانی خولەكە گەواهیدەری ئەو راستییەن، بەڵام دەستەی كارگێڕی یانەكە ئێمەیان بێبەشكرد لەو رێزگرتنەی بۆ تیپەكەیان ساز كردبوو، ئەمەش مایەی نیگەرانی بوو بۆم".

‌ 1576 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:48:44 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved