»  وەرزش
جامی یونس مەحمود بۆ یانەكانی كەركوك دەستپێدەكات


ئێوارەی رۆژی 13/9/2018 و لە یاریگای دووبز یارییەكانی پاڵەوانێتی (جامی یونس مەحمود ) دەستپێكرد كە یانەی دووبزو بە بەشداری 10 یانەو تیپی كەركوك سازیكردووە.
ركابەرییەكانی خولەكە بە شێوازی چوونە دەرەوە بە دوو دۆڕاندن بەڕێوەدەچێت پاش  دابەشكردنی تیپە بەشداربووەكان بەسەر دوو گروپ، گروپی یەكەم یانەكانی (بابەگوڕگوڕ، دووبز، حەویجە، ئەخاو سقور) و گروپی دووەمیش یانەكانی  (ئاڵتوون كۆپری ، مووسەڵا، تازە، سەورەو خاك ) لە خۆ دەگرێت".
سەبارەت بە خولەكە مۆفەق نورەدین سەرۆكی  یانەی دووبز بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:"  خولەكە بۆ رێز گرتنە لە ئەستێرەیەكی پرشنگداری تۆپی پێی عێراق و كوڕی شارەكەیە كە خزمەتێكی زۆری بە وەرزشی دووبز كردووەو دەكات".

‌ 366 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:49:37 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved