»  هەمەڕەنگ
مەیمونی سەوز دەروازەیەك بۆ چارەسەری ئێدز



زانایان ئاشكرایدەكەن مەیمونی سەوز هەرگیز تووشی نەخۆشی ئێدز نایەت، هەر بۆیە تیمێكی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوە لەسەر جینەكانی ئەوجۆرە مەیمونە دەكەن بۆ زانینی هۆكارەكان. 
بەپێی راپۆرتی ( Nature Genetics) مەیمونی سەوز كە لە رووی بایۆلۆجیەوە زۆر لە مرۆڤەوە نزیكە، بۆ لێكۆڵینەوەی پزیشكی كاری زۆری لەسەر دەكرێت و سەركەوتنەكان بەردەوامن.
ئەمجۆرە مەیمونە كۆگای تایبەتی هەیە بە دژە ڤایرۆس و بەتایبەت ئەو ڤایرۆسانەی لەمرۆڤ دەدەن هاوكات دەتوانێت ڤایرۆسی كوشندەی ئێدز لەناو خوێن لەناو ببات و لەو نەخۆشیە بیپارێزێت.  هەر لە یەكەم لێكۆڵینەوەكانەوە دەركەوتووە ئەمجۆری مەیمونە ملیۆنان ساڵە هەڵگری ڤایرۆسی ئێدزە بە بێ ئەوەی كاری نەرێنی بەسەر تەندروستییەوە هەبێت، بۆیە دەتوانێت وێرایبوونی فایرۆسەكە لە لەشیدا زۆر بە تەندروستی بژێت، هەر بۆیە زانایان بەدوای نهێنی ئەو پێشكەوتنە جینیەدا دەگەڕێن كە لەو ئاژەڵەدا روویداوەو دەیانەوێت لە دژی نەخۆشی ئێدز كە تووشی مرۆڤەكان دێت بەكاری بهێنن.

‌ 137 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:56:31 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved