»  هەمەڕەنگ
رامین لە كەركوك لە دایك دەبێتەوە


هەفتەی رابردوو خێزانێكی شاری كەركوك منداڵێكان دەبێت و ناوی دەنێن رامین ئەوەش وەك وەفایە بۆ چالاكوان رامین حوسێن پەناهی كە لەلایەن ئێرانەوە لە سێداردرا. 
شڤان عەدنان، باوكی رامین، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، وتی:"رۆژی سێشەمەی رابردوو 11/9/2018 منداڵێكمان بوو ناومان لێنا رامین، ئەوەش وەكو وەفایەك و خۆشەویستیەك بۆ شەهید رامین"، باوكی رامین وتیشی:"ویستمان بەو ناولێنانە پەیامێك ئاراستەی نەیاران و دوژمنانی میلەتەكەمان بكەین و پێیان بڵین رامینەكان نامرن و هەمیشە زیندوون". 
جێی باسە چالاكوان رامین حوسێن پەناهی كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو رۆژی شەممەی رابردوو لەگەڵ دوو هاورێی دیكەی لە لایەن ئێرانەوە لە سێدارە دران.  

‌ 149 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:58:06 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved