نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
هەڵوەشاندنەوەی تەنسیبی مامۆستایانی سەرەتایی لەقۆناغی ناوەندی بۆشایی دروستادەكات


وەزارەتی پەروەردەی عێراق تەنسیبی مامۆستایانی سەرەتایی لە قۆناغی ناوەندی هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردیش دەڵێت:” ئەو بڕیارە بۆشایی لە قۆناغی ناوەندی دروست دەكات”.
پەروین فاتح، بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندنی كوردی لەكەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:” ئەو بڕیارە خۆی هەر هەبووە، ئەو كەسانە كاتی خۆی كە دامەزراون و پلەی وەزیفیان پێدراوە، پێیان وتراوە دەبێ لە قۆناغی بنەڕەتی وانە بڵێنەوە، چونكە پێان دەوترێت مامۆستای زانكۆیی”، ئەوەشیخستەروو:”ئەم مامۆستا زانكۆییانە مافی ئەوەیان نییە لە ئامادەیی وانە بڵێنەوە”.
بەوتەی بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندنی كوردی لەكەركوك، دوای ئەوەی ئەو مامۆستایانە (5بۆ7) ساڵ لە بنەڕەتی وانە دەڵێنەوە دواتر بۆیان هەیە میلاكی بگوازێتەوە سەر ئامادەیی، باسی لەوەشكرد:”چونكە كاتی دامەزراندنیان بەڵێننامەیان پێ پڕ دەكرێتەوە بەوەی پێویستە بۆ ماوەی (5-7) ساڵ لە بنەڕەتی وانە بڵێنەوە ئەوسا بۆی هەیە ببێتە مامۆستای ئامادەیی”.
پەروین فاتح، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” لەبەر ئەوەی پسپۆڕی گرنگ بوە، بەتایبەتی مامۆستایانی ئینگلیزی و فیزیا و بیركاری، سود لە تواناكانیان وەرگیراوە بۆ ئەوەی وانە بە پۆلەكانی (1-2-3)ـی ناوەندی بڵێنەوە، بۆ پڕكردنەوەی شوێنە بەتاڵەكان”.
بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی خوێندنی كوردی لەكەركوك، راشیگەیاند:” هەر بڕیارێك لە بەغداوە بێت، ئێمەش ناچارین بە جێبەجێكردنی و پابەندی دەبین”، وتیشی:”بەپێ پێویست بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكان دەتوانین بە هەماهەنگی لەگەڵ سەپەرشتیاری پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری پسپۆڕی، سود لە پسپۆڕی مامۆستایانی خوێندنی كوردی وەربگرین و لە شوێنەكانی خۆیان بمێننەوە”.
هاوكات ئاشكراشیكرد:”ئەو بڕیارە كاریگەری خراپی دەبێت و بۆشایی لە قۆناغی ناوەندی دروست دەكات”.  



‌ 1204 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:59:08 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved