»  کوردستان
تەرمی سێ پێشمەرگە لە ناوچەی پیشە سازای حەویجە دەدۆزرێنەوە


شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجەشەمەی ربردوو، هێزە ئەمنیەكانی كەركوك، گۆرێكی بەكۆمەڵ هەڵدەدەنەوە كە تەرمی چوار كەسی تێدابوە، بەپێی ناسنامەكانیش، سێ تەرمی هی هێزەكانی پێشمەرگەن كە لە ساڵی 2014 شەهیدكراون. 
هەر سێ تەرمی پێشمەرگەكان، رۆژی پێنجەشممە رەوانەی پزیشكی دادوەری كران كە هەریەكە بە ناوەكانی  نەقیب ئازاد حەوێز رەشید كە دانیشتوی هەولێر بوە و ئەفسەر بوە لە فەوجی 4ی لیوای 9ی پیادە و رەجەب حەسەن شاهین بەهەمان شێوە لە  فەوجی 4ی لیوای 9ی پیادەبوە و هەروەها هۆشەنگ عەبدولڕەحیم ناسراو بە (هۆشەنگ هەركی) یەكێكی دیكەیە لەوانەی لە گۆرە بەكۆمەڵەكانی ناوچەی پیشەسازی حەویجە دۆرزاونەتەوە.


‌ 633 جار بینراوه‌
9/14/2018 10:59:32 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved