»  کوردستان
یەكێتی بەڕێوەبردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك لەگەڵ پارتی دوو ساڵ بە دوو ساڵ رەتدەكاتەوە
 رەوان تاڵیب

یەكێتی رەتیدەكاتەوە پۆستی پارێزگاری كەركوك لەگەڵ پارتیدا دوو ساڵ بە دوو ساڵ بەڕێوەببرێت و بەرپرسێكی ئەو حیزبەش دەڵێت هیچ پێوەرێك نیە بۆ ئەو بابەتە و بەهیچ شێوەیەكیش جێگای قبوڵ نیە
فەخردەین محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی  مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”بەهیچ شێوەیەك رازی نابین لەسەر ئەوەی دوو ساڵ پارێزگار لەلای پارتی بێت و دوو ساڵ لەلای یەكێتی”، ئەوەشیخستەڕوو:”هیچ پێوەرێك نیە بۆ ئەو بابەتە و بەهیچ شێوەیەكیش جێگای قبوڵ نیە”. 
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی  مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، پۆستی پارێزگاری كەركوك تەنها مافی یەكێتی نشتیمانی كوردستانە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئێمە كەسیێك بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەكەین كە رەزامەندی سەرجەم پێكهاتەكانی لەسەر بێت”. 
فەخرەدین محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”تا ئێستا لە هیچ كۆبونەوەیەك بە رەسمی لەلایەن پارتیەوە پێمان نەوتراوە كە ڤیتۆیان بەرانبەر كاندیدەكانی یەكێتی هەیە بۆ پۆستی پارێزگارو ئەوەی دەوترێتیش تەنها لە چوارچێوەی راگەیاندندایە”. 
لێپرسراوەكەی راگەیاندنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، راشیگەیاند:”وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن یەكێتیەوە هیچ گفتوگۆیەك هەڵناگرێت، چونكە ئەو پۆستە تەنها مافی یەكێتیە بە هەموو پێوەرەكان بە رەسمیش كاندیدی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە”.

‌ 646 جار بینراوه‌
9/14/2018 11:00:11 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved