»  کوردستان
دزین و هەڵكوتانەسەرماڵان لە كەركوك رووی لە زیادبوونە
 رەوان تاڵیب

دزیكردن و هەڵكوتانەسەر ماڵان لە لەلایەن چەند باندێكەوە لە كەركوك رووی لە زیادبونە، وتەبێژی پۆلیسی كەركوكش، رایدەگەیەنێت:” 60% ئەو دزانە دەستگیر دەكرێن”.
عەقید ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هەفتانە چەندین گرووپ و باندی دزی لەشارەكە دەسگیردەكەین “، ئەوەشیخستەڕوو:”هەفتەی رابردوو دوو باندی دزیان گرتوە كە دەستیان هەبووە لە بردنی چەندین كەلوپەلی هاوڵاتیان”. 
وەك وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك، رایگەیاند:”ئەو باندانەی دەستگیر كراون ژمارەیی باندێكی سێ كەسبووە و باندەكەی دیكەش دوو كەس، لە ئێٍستاشدا رەوانەی دادگاكراون، هەروەها باسی لەوەشكرد:”بە رێژەی 60% زیاتری ئەو كەسانەی دزی دەكەن لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی شارەكەوە دەستگیر دەكرێن”. 
عەقید ئەفراسیاو كامیل، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”دڵینیای تەواو ئەدەین بە هاوڵاتیان كە ئەو كەسانەی دزی ئەكەن ئەگەر بچنە هەر شار و ناوچەیەكی ناوەراست و خواروی عێراق یاخود بچنە شارەكانی هەرێم ئەوە ئێمە هەماهەنگی تەواومان لەگەڵ لایەنە ئەمنیەكان هەیە و دەتوانین دەستگیریان بكەین”.
هاوكات وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك، راشیگەیاند:”چەندین ئۆتۆمبێل و پارە و ئاڵتون كە هی هاوڵاتیان بوونە و دزراون لەدوای دەستگیركردنی دزەكان رادەستی خاوەنەكانیان كراوەتەوە”.

‌ 346 جار بینراوه‌
9/14/2018 11:07:26 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved