نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
یەكێتی پێشوازی لەدەستپێشخەری هاوپەیمانی دەكات و لەگەڵ نەمانی حوكمی عەسكەرە لەكەركوك


ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری داوای یەكگرتنەوەیان لەگەڵ یەكێتی كردووە و سەركردایەتیش پێشوازی لەم دەستپێشخەرییە كرد، هاوكات داوا دەكات حكومەتی مەدەنی بگەڕێتەوە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی مادەی (140).  
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (هەواڵ) كەوتووە رایگەیدەگەیەنێت، لە بارەی بڕیاری یەكگرتنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لەگەڵ یەكێتی دەست بە گفتوگۆ دەكەین، سەركردایەتیش پیشوازی لەم دەستپێشخەرییە دەكات و وەفدێكی باڵای بۆ لێكتێگەیشتن و سەرەنجامی یەكگرتنەوە، پێكهێناوە.
سەبارەت بە پرسی كەركوك و سەرەنجامی هەڵبژاردن، راگەیاندراوەكەی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت كۆبونەوەكە نیوەڕۆی پێنجشەممەی رابردوو (13/9/2018) بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) بەڕێوەچوو جەختدەكاتەوە:” حكومەتی مەدەنی بگەڕێتەوە كەركوكو ناوچە جێناكۆكەكانی مادەی (140). پیشمەرگەو ئاسایش و پۆلیسی ئیتحادی، پێكەوە ئاسایشی كەركوك و ناوچەكان بگرنەدەست. ئەمەش، لەروانگەی یەكێتییەوە، بەستراوە بەوەی كە بەپێی شایستەیی دواهەڵبژاردن، پارێزگاری كەركوك هەڵبژێرێ. ئەویش تەنها پارێزگاری كاندیدكراوی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانە".
راگەیندراوەكە سەبارەت بە پرسی پێكهێنانی حكومەتیش دەڵێت "ئاماژەی گۆڕانكاریەكانی لەبۆچونی لایەنەكانی شیعە و سوننە، بۆ دروستكردنی كوتلەی گەورەو چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق و جێگرەكانی، بەگۆڕانكاری باش زانیو پێی باش بوو، وەفدی هاوبەشی كوردستانی، ئەم گۆڕانكاریانە لەناو بلۆكی فراكسیۆنەكان، بۆ بەشدارییەكی كارا بقۆزێتەوە كە كاندیدێكی شایستە بۆ سەرۆكی كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیران و پاشان، پەسەندكردنی پرۆژەی یەكێتی و پارتی، لەسەری رێك بكەوین".

‌ 1353 جار بینراوه‌
9/14/2018 11:16:27 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved