نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
عێراق بۆ نۆژەنكردنەوەی پارێزگا زیانلێكەوتووەكان پێویستی بە 88 ملیار دۆلارە



عێراق پێویستی بە بڕی (88) ملیار دۆلارە بۆ سەرلەنوێ بنیانتانەوەی ئەو پارێزگایانەی كە لە شەڕی داعشدا زیانیان بەركەوتووەو وێران بوونە.
سەلمان جومێلی، وەزیری پلاندانانی عێراق لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی حەوتەم بۆ هاریكاری لە بواری ژێرخان، كە لە كۆریای باشور بەسترا، رایگەیاند:" كەرتی نیشتەجێبوون لە عێراق زۆرترین زیانی لێكەوتووە لە شەڕی داعشدا "، ئاماژەی بەوەشكرد:" زیاتر لە (150) هەزار یەكەی نیشتەجێبوون رووبەڕووی زیانلێكەوتن بوونەتەوە، بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەشیان پێویستی بە بڕی (15) ملیار دۆلار دەبێت".
وتیشی:" عێراق بە پێی پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی نێوان ساڵانی(2018-2022) بڕیارە پرۆژەی گرنگ لە بواری ژێرخانی ئابوری بە بەهای پێنج ملیار دۆلار بكاتەوە ئەویش لە شێوەی هەلی وەبەرهێنان بەهاوبەشی كەرتی تایبەت چ بیانی بێت چ ناوخۆیی، هاوكات بەرنامە رێژی كراوە هەردوو كەرتی تایبەت و گشتی لەناوچەكە پەرەی پێ بدرێت و ببێتە سەركەوتووترین نمونە لەناوچەكەدا، ئەویش وەبەرهێنانی گەورەیە كە لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دە ملیار دۆلار تێچووی دەوێت".
جێی ئاماژەیە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 چەند شارێكی عێراقی داگیركردو بووە هۆی زیانلێكەوتنی گەورەی گیانی و مادی و دوای سێ ساڵ لە شەڕی بەردەوام لە دیسەمبەری 2017 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەركەوتنی عێراقی بەسەر داعش راگەیاند.

‌ 1284 جار بینراوه‌
9/21/2018 11:12:04 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved