»  عێراق
بەغدادی توشی شێرپەنجە بووەو رایگەیاندنی جێگرەوەكەی نزیك بۆتەوە


سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵا ئاشكرایدەكات:” ئەبوبەكر بەغدادی  خەلیفەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش تووشی نەخۆشی شێرپەنجەبووەو توانای جووڵەی نەماوە”، ئاماژەی  بەوەشكردووە:” لەم نزیكانە جێگرێكی بۆ دادەنرێت”.
سەرچاوەكە بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم) باس لەوەشدەكات:” ناوبراو  تووشی شێرپەنجەی سییەكان بووە بەو هۆیەوە زۆر ناڕەحەتەو لەدوای ئازادكردنی موسڵەوە لەلایەنی هێزە ئەمنیە عێراقییەكانەوە  بەچەند مانگێك تووشی نەخۆشیەكە بووە”.
 بەپێی هەمان سەرچاوە زانیارییان پێگەیشتووە، ناوی  جێگرەكەی ئاشكرادەكرێت و ئەگەری هەیە  مردنی بەغدادی رابگەێەنرێت، لەپێناوی ئەوەی  چەكدارەكان و لایەنگرەكانی بەورەی  بەرزەوە بمێننەوە، چونكە لەعێراق و سوریا چەندین شوێنیتر نائومێدو كۆڵەواربوونە لەئاكامی ئەوشكستەی رێكخراوەكەیان دوچاری بووە .
ئیسیتا داعش لەقەیرانی پاكتاوی جەستەییە لە ناوخودی سەركردەكانی و هەر لایەنەو  دەیەوێت  جڵەو بگرێتە دەست و بەسەر لایەنەكانی تردا زاڵبێت، چونكە هێزەكانی داعش پەرتوبڵاوو  لێك هەڵوەشاندنەوەیە لەچەندین ناوچەی  جیاجیای عێراق و سوریا.



‌ 696 جار بینراوه‌
9/21/2018 11:15:03 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved