»  کوردستان
گەورە تیرۆریستێكی داعش لە كەركوك دەستگیر دەكرێت


هێزە ئەمنییەكان فەرماندەیەكی گەورەی سەربازی ویلایەتی دجلەی  داعشیان لە گوندی حەساری سەر بە شاری كەركوكیان دەستگیركرد.
راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (هەواڵ) كەوتووە، ئاشكرایكرد:" لیوای شەشی فیرقەی دووی پۆلیسی فیدراڵی ، (ئەبو رەغەد عەلی) بەرپرسی سەربازی سەر بە (جند الخلافە ولایە دجلە)، دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری ورد سەبارەت بە شوێنەكەی لە ناوچەی حەساری سەربە شاری كەركوك دەستگیر دەكەن.
سەرچاوەكە وتیشی:" بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان چەند مەفرەزەیەكی تایبەت بە هەواڵگری لیوای ناوبراو تیرۆریستەكەیان دەستگیركردووەو لە ژێر رۆشنایی لێكۆڵینەوەكان و دانپێنانی تاوانبارەكە لە ناوچەی (شمێت) حەشارگەیەكی شاردنەوەی تەقەمەنی و نارنجۆك و چەندین پارچەی تریان دەستكەوتووە".

‌ 318 جار بینراوه‌
9/21/2018 11:19:47 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved