»  کوردستان
بۆ ناسینەوەی چوار تەرمەكەی حەویجە دوو مانگ زیاتری پێویستە


تەرمە دۆزراوەكانی حەویجە كە پێشبینی دەكران سێ كەسیان لاشەی پێشمەرگە بن، لە ئێستادا بۆ ناسینەوەیان نمونەیان رەوانەی بەغداد كراون، پزیشیكی دادوەری كەركوكش دەڵێت دوو مانگ زیاتری پێویستە بۆ گەرانەوەیان. 
شكور مەحمود، بەڕێوبەری بەشی پزیشكیی دادوەری لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"ئەو چوار تەرمەی كە هەفتەی رابردوو لە نزیك حەویجە هەڵدرانەوە لە ئێستادا رەوانەی بەغداد كراون بۆ پشكنینی (دی ئێن ئەی)"، ئەوەشیخستەڕوو:"ژمارەیەك هاوڵاتی هاتبونە لای ئێمە نمونەیەك لە خوێنەكانیان وەرگیراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ تەرمەكان رەوانەی بەغداد بكرێن". 
بەوتەی بەرێوەبەری بەشی پزیشكیی دادوەری لە فەرمانگەی تەندروستی كەركوك، ئێمە تەنها مامەڵە لەگەڵ ئەو پكشنینە دەكەین كە لە بەغداد بۆی دەكرێت ئەو كاتە دەتوانین بڵێن ئەو كەسانە كێن، هەروەها باسی لەوەشكرد:"ئەو پكشنینە لە عێراقدا تەنها لە بەغدا هەیە و بۆیە بە ناچاری رەوانەی ئەوێ كراوە". 
شكور مەحمود، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"پشكنینی (دی ئێن ئەی) دوو مانگ دەوێت تا دەگەرێتەوە"، وتیشی:"هەندێك جار ئەو پشكنینە بەهۆی سەرقاڵی ئەو بەشە لە بەغداد دەگاتە ساڵێك".

‌ 592 جار بینراوه‌
9/21/2018 11:22:23 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved