نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
كار بۆ پێكهێنانی لیژنەی ماددەی 140 لە پەرلەمانی عێراق دەكرێت


پەرلەمانی عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ دروستكردنی لیژنەكانی ناو پەرلەمان، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش رایدەگەیەنێت:"كار دەكەین بۆ ئەوەی لیژنەیەكی تایبەتە بە ماددەی 140 هەبێت". 
مەریوان نادر، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدایە لیژنەكان بۆ ئەم خولە پێكبهێنێت"، ئەوەشیخستەڕوو:"وەكو فراكسیۆن و نوێنەرانی كەركوك لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لیژنەیەكی تایبەت بە ماددەی 140 دروستبكرێت بۆ جێبەجێكردنی قۆناغەكانی". 
بەوتەی ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی بریارەكانی مەجلیسی قیادەی سەورە، لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران قسەمان كردوە تا هاوكارمان بێت لە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بریارەكانی و ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك موستەحاقاتەكانی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە، هەروەها باسی لەوەشكرد:"ئەوش بە راشكاوی رایگەیاندوە مەبدەئیەن هاوكار و هاوسۆز دەبێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكاریانە و سەرجەم بابەتە یاساییەكان". 
مەریوان نادر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"بەپێ دەستور لە دوای دانانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەوكات دەتوانرێت ئەندامانی لیژنەكان دابنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا پەرلەمان ئامادەكاری لەو بارەیەوە ئەنجامدەدات تا بەپێی ئستحقاقی هەڵبژاردن دابەشبكرێت".

‌ 1162 جار بینراوه‌
9/21/2018 11:24:50 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved