»  کوردستان
نادادپەروەری لە دابەشكردنی پشكەكان رێگری لەدامەزراندنی 2000 فەرمانبەر بۆ كەركوك دەكات


لە كەركوك دوو هەزار پۆستی بۆشایی هەیە و لەلایەن پێكهاتەكانەوە پڕنەكراوەتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاش رایدەگەیەنێت:"توركمان و عەرەب داوای بە رێژەی 32 و بە 32دەكەن و ئێمەش رازی نابین".
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:"لە ئێستادا زیاتر لە دوو هەزار فەرمانبەر و مامۆستا پێویستە بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەكانی كەركوك"، ئەوەشیخستەڕوو:"ئەو دامەزراندنانە بەشێوەی لە رابردوودا چەندین كەس خانەنشین بوونە یان مردونە یاخود وازیان لە كارەكانیان هێناوە بەڵام كەس لە بریان دانەمەزراون". 
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، حكومەتی عێراق رەزامەندی دەربریوە كە ئەو رێژەیە بۆ كەركوك دابمەزرێنێت بەڵام بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانەوە ئەو كارە ئەنجامنەدراوە، هەروەها باسی لەوەشكرد:"توركمان و عەرەب لە ئێستادا دەیانەوێ بە رێژەی 32 و بە 32 بۆ هەرسێ پێكهاتە سەرەكیەكان دابمەزرێت بەڵام ئێمە ئەو رێژەیەمان رەتكردۆتەوە". 
ئەحمەد عەسكەری ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"هۆكاری دواكەوتنی دامەزراندنەكانیش تەنها بۆ رێكنەكەوتنی لایەنەكان دەگەڕێتەوە ئەگینا حكومەت ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دامەزراندن"، وتیشی:"بۆشایەكان لە فەرمانگەكان بەشێوەیەكە كە تەنها لە پەروردەی كەركوك 830 كەس پێویستە و لە تەندروستیش رێژەیەكی زۆر پێویستە".

‌ 363 جار بینراوه‌
9/21/2018 11:25:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved