نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
بەغدا لێكۆڵینەوە لەكەیسی ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیانی كورد دەكات


لەسەر دەستگیركردنی 6 هاوڵاتی كورد لەلایەن پۆلیسی فیدرالێەوە لە قەزاری داقوق و ئەكشەنجەدانیان بەشێوەیەكی خراپ، دوای بەیاننامەیەكی پەرلەمانتارانی كەركوك، وەزیری ناخۆی عێراق داوای لێپچینەوەی یاسایی دەكات. 
قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق، فەریق محەمەد بەدر، بریكاری ئاسایشی فیدراڵی راسپارد بۆ لێكۆڵینەوە لە راستی ئەو زانیارییانەی كە پەرلەمانتارانی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیانی كورد لە قەزای داقوق لەلایەن پۆلیسی فیدراڵییەوە بڵاوكراوەتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت:" ئەعرەجی داوای لێپێچینەوەی یاسایی دەكات".
رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پەرلەمانتارانی كەركوك  لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا سكاڵا لەسەر بەزاندنی سنوری یاساییان كردووە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە قەزای داقوق و دەوروبەری.
بەپێی بەیاننامەكەی پەرلەمانتارەكانی كەركوك، هاوڵاتیانی كوردی ئەو ناوچەیە دەفڕێندرێن و بە سەختترین و ناجۆرترین شێواز ئەشكەنجە دەدرێن، هەر بەو مەبەستەی دان بەو تاوانانەدا بنێن كە ئەنجامیان نەداوەو دەست و پێیان دەشكێنن.
لە بەیاننامەكەدا داوا لە حكومەتی فیدراڵی و بەتایبەت وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كراوە، كاری بە پەلە بكەن بۆ رێگریكردن لەمجۆرە دەستدرێژییەو لێپێچینەوە لەگەڵ بەرپرسان بكەن، چونكە ئەم ئەزموونە پێشتر لەناوچەكانی تری عێراق روویداوەو بۆتە هۆكاری گرژی و ئاڵۆزی باری ئەمنی.
پەرلەمانتارانی یەكێتی روونیان كردۆتەوە: داعش لە ناوچەكە بە ویستی خۆیان دەسورێنەوە و ژیانی هاوڵاتیانیان خستۆتەمەترسیەوە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە:" چاودێری ئەركی دەزگا ئەمنییەكان دەكەن لەگەڵ دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان لە رێگەی لیژنە پەرلەمانییەكانەوە بانگیان دەكەن، داوا لە دادگاو پارێزەری گشتی دەكەن كار بۆ ئەم مەسەلە هەستیارو ترسناكە بكات.

‌ 1255 جار بینراوه‌
9/21/2018 11:32:37 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved