نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركوك پارتی وەڵامی یەكێتی ناداتەوە


تاوەكو ئێٍستا لیژنەكەی یەكێتی و پارتی كە لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیی هەردوو حزب دەستنیشانكران بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركوك، تەنها یەك كۆبونەوەیان ئەنجامداوە، ئەندامێكی یەكێتیش لە وەفدە رایدەگەیەنێت:"هۆكاری ئەنجامنەدانی كۆبونەوەكە نازانین". 
رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ هەواڵ رایگەیاند:"ئەو لیژنەیەی بۆ ئاسایی كردنەوی دۆخی كەركوك لەلایەن یەكێتی و پارتیەوە دانراوە تەنها یەك كۆبونەوەی ئەنجامداوە"، ئەوەشیخستەڕوو:"لە ئێستادا چاوەروانی وەڵامی برادەرانی پارتی دەكەین بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی دووەم دەربارەی ئەو پرسە". 
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، راشیگەیاند:"هۆكاری  ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەكە نازانین و ئێمە چاوەروانی ئەوانین بۆ ئەوەی كۆببینەوە". 
جێی باسە لە دواین كۆبونەوەی مەكتەبیی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لیژنەیەكی چوار كەسی كە پێكهاتبوون لە هەریەكە لە رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و  خالید شوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی لە یەكێتی و كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و محەمەد خورشید ئەندامی سەركردایەتی پارتی ، بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك.

‌ 1308 جار بینراوه‌
9/21/2018 11:33:46 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved