نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
كەركوك بۆ وەرزی زستان كێشەی ئاوەڕۆی دەبێت
ئا/ هاوار ستار

بەڕێوبەری ئاوەڕۆی كەركوك: ئەگەر بودجە نەبێت كێشەی لافاو و پەنگخواردنەوەی ئاو وەك خۆی دەمێنێتەوە



یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی شاری كەركوك لە وەرزی زستاندا لافاوو گیرانی ئاوەڕۆكانە ئەوەش بەهۆی خراپی تۆڕی ئاوڕۆی شارەكەوە، كەشناسانیش ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەم زستانە رێژەی باران بارین زۆر بەرزدەبێتەوەو روودانی لافاو زۆردەبێت. 

ناسیح فاتیح كەرەم، بەڕێوبەری ئاوەڕۆی كەركوك، لەم دیدارەی (هەواڵ)ـدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات :" ئەگەر لەمساڵدا بودجە نەبێت بۆ كارەكانمان ئەوا كێشەی گەورەی لە جۆری لافاو و پەنگخواردنەوەی ئاو بۆ ئەمساڵیش وەك خۆی دەمێنێتەوە".

*ساڵانە پێش وەرزی بارانبارین كار لە ئاوەڕۆ و باراناوەكانی كەركوك دەكەن ؟
- ئێمە هەمو ساڵێ لە مانگی هەشتەوە دەستدەكەین بە كاركردن لە پاكركردنەوەی مەنهۆڵەكان و پاكردنەوەی ئەو ئاوەڕۆیانەی كە ئاوی باراناوی تێدەچێت و لەهەموو كەرتەكانی كەركوك كە شەش كەرتمان هەیە كاری تێدا دەكرێت و پاكدەكرێنەوە، بەڵام لەهەندێ شوێن راستە كێشە هەیەو كێشەش دروست دەبێت لەبەر ئەوەی ئاوەڕۆی باراناوی كەركوك تەواو نەبووە و كامڵ نییە، بەڵام دەستمان كردووە بە پاككردنەوەی ئاوەڕۆی نێو شارو كردنەوەی مەنهۆڵ و رێڕەوە ئاوییەكان تا ئامادەبن بۆ وەرزی زستان و هەموو پشكنینی بۆ دەكەین، هەرچی ئیشی وردەو پرۆژەی بچووكە كە لە توانای بەڕیوەبەرایەتیەكەمان هەیە ئێمە ئەنجامی دەدەین و كاری خۆمان دەكەین.

*قەیرانی دارایی و كێشەی بودجە كاریگەری لەسەر ئێوەش هەبووە ؟
- ئێمە بڕێك بودجەمان هەیە مانگانە 200 ملیۆن دینار بودجەی بەڕێوبەرایەتییەكەمان بوو تا كاروباری ئاوەڕۆی پێ جێبەجێ بكەین بەڵام ئاشكرایە كە بودجە نەما ئەوە ئەوەی دەیكەین تەنها بەڕێوبەرایەتییەكەمان ئەنجامی دەدا و لە بەغداوە هیچ ناكرێت، هەربۆیە هەندێك كار هەیە بە پارەی زۆر دەكرێت و تێچوی دەوێت چونكە گەر بودجە نەبێت ئەوا كێشەی گەورە لە جۆری لافاو و پەنگخواردنەوەی ئاو بۆ ئەمساڵیش وەك خۆی دەمێنێتەوە.

*هیچ پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی گرنگ هەیە كە تائێستا ئەنجام نەدرابێت؟
- دوو شوێن هەن كە چەمەكەی پەنجا عەلی لای یاریگای كەركوك و ساحە تەیەرانە چارەسەر نەكراون و تێچوی دەوێت كە لە توانای بەڕێوبەرایەتی ئاوڕۆی كەركوك نییە و دەبێت بەغدا دابینی بكات بەجۆرێك ئەوەی ساحە تەیەران 25 ملیار دیناری دەوێت و چەمەكەی پەنجا عەلیش 8 ملیاری دەوێت تا دووربخرێتەوە و بكرێتە سەر چەمێكی تر.

*ئایا لە ئیدارەی كەركوك و كۆمپانیاكانی وەكو نەوت و بەرهەمەكانی بەشە بودجەتان هەیە؟
- هیچ بڕێكی ئەوتۆمان لە پارەی داهاتی نەوتی كەركوك پێنەگەیشتوە و لە كۆبوونەوەی فەرمانگە خزمەتگوزاریەكاندا قسە لەسەر ئەوە كراوە كە بڕێك پارەمان بۆ دابینبكرێت و هاوكاری بكرێین لە پارەی فەرمانگەكانی تر و نەوتی شارەكە، بەڵام ئەوەش وەكو پێویست نییە بەشی تەواوكردنی ئاوەڕۆی كەركوك ناكات و ناتوانرێ پرۆژەی گەورەی پێبكرێت.

*لەڕوی ژمارەی ئامێر و فەرمانبەرەوە كێشەتان بۆ دروست بووە؟
-تارادەیەك ئامێر و فەرمانبەرمان باشەو ئەتوانین كارەكانیان پێ بەڕێوە ببەین لە رووی ژمارەی فەرمانبەرەوە كێشەیەكی ئەوتۆمان نییەو لە رووی كەرەستەو ئوتۆمبێل و ئامێری گەورەو بچوكیش هەمانە ، بەڵام كێشەی سەرەكی ئێمە خەرج نەكردنی بودجەیە تا تەواوی پرۆژەی ئاوەڕۆی باراناوی كەركوك جێبەجێبكرێت بە شێوەیەكی ئەندازەیی تا خەڵكی لە كێشەكان پەنگخواردنەوەی ئاو تێكچوونی شەقامەكان و لافاو لە زستاندا دەرباز بن.


‌ 1250 جار بینراوه‌
9/21/2018 11:39:31 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved