»  وەرزش
ئەحمەد تاڵەبانی بەردەوامە لە راهێنانی هەڵبژاردەی تایكواندۆی سوید


ئەحمەد تاڵەبانی  راهێنەری دیاری تایكواندۆی سویدو سەرپەرشتیاری یانەی تایكواندۆی لیۆن جارێكی تر دەستنیشانكرایەوە بە ئەندامی لیژنەی راهێنەرانی سوید.
لەو بارەیەوە  ئەحمەد تاڵەبانی بۆ (هەواڵ) وتی:" متمانە پێ بەخشینەوەم لەسەر رۆشنایی ئەنجامەكانم بووە".
وتیشی:" جارێكیتر فیدراسیۆنی تایكواندۆی سوید متمانەی پێ بەخشیمەوە بەوەی یەكێك بم لەو چوار راهێنەرەی سەرپەرشتی هەڵبژاردەكانی سوید دەكەن بۆ هەموو ئاستەكان، بۆ ئەم مەبەستەش لە ماوەی رابردوودا گرێبەستم لەگەڵ فیدراسیۆنی تایكواندۆی سوید واژوو كردووە".
تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" وەكو هەڵبژاردەی سوید بەشدارییان لە پاڵەوانێتی ئەوروپا كردووەو یەك میدالیای زێڕ و دوو میدالیای زیو و دوو میدالیای بڕۆنزیان دەستبەر كردووە ".
ئەحمەد تاڵەبانی سەبارەت بە چالاكیەكانی یانەی لیۆن  كە خۆی سەرپەرشتی دەكات وتی:" یانەی لیۆن بەردەوامە لە خۆ ئامادەكردنی رۆژانە كە ئەمەش وایكردووە ركابەریكی سەرەكی نازناوەكان بێت چ لەسەر ئاستی سوید یاخود ئەوروپا".

 
  


‌ 1199 جار بینراوه‌
9/22/2018 9:12:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved