»  وەرزش
فەرمان رەحمان: پاسكیلسوارانی كورد رۆڵی باشیان لە پاڵەوانێتی عەرەب هەبوو


ماوەیەك لەمەوبەر پاڵەوانێتی پاسكیلسواری وڵاتانی عەرەب بۆسەرجەم ئاستەكان  بە بەشداری عێراق لە وڵاتی جەزائیر بەڕێوەچوو، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقیش بەرزی ئاستی پاسكیلسوارانی كورد لە پاڵەوانێتیەكە دووپاتدەكاتەوە.
فەرمان رەحمان، راهێنەری هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق سەبارەت بە پاڵەوانێتیەكە لە لێدوانێكیدا بۆ ( هەواڵ) وتی:"  پاڵەوانێتییەكە 11 وڵات بەشداریان تێدا كردبوو، عێراقیش لە سەرجەم ئاستەكاندا بەشداری كردبوو  بە پێچەوانەوە هەندی وڵاتی عەرەبی  بەشداریكردنیان بە دوو یاخود یەك پاسكیلسوار بوو". وتیشی: " هەڵبژاردەی عێراق چەندین پاسكیلسوار و ستافی هونەری كوڕو كچی كوردی  لە هەموو ئاستەنكدا لە خۆ گرتبوو، خۆشبەختانەپاسكیلسوارانی كورد لە پاڵەوانێتیەكە ئاستێكی بەرزیان  پێشكەشكردو توانیان ركابەریی پاسكیلسوارانی  جەزائیر و ئیمارات بكەن ".
فەرمان رەحمان نەشیشاردەوە:" قەیرانی دارایی كاریگەری زۆر خراپی لە سەر ئاستی پاسكیلسواری كوردستان هەبووەو گەر بەردەوام یانەكانیش یارییەكە فەرامۆش بكەن بەرەو لە ناوچوون دەچێت".
ئەوەشیخستەڕوو:" پاڵەوانێتییەكە لە رووی هونەرییەوە ئاستێكی بەرزی هەبوو بە تایبەتی لە لایەن پاسكیلسوارانی جەزائیر كە زیاتر بەشداری پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا دەكەن".



‌ 272 جار بینراوه‌
9/22/2018 9:13:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved