نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  وەرزش
ئەگەر یانەكەی بەشداری خولی كوردستان بكات دەمێنێتەوە




یانەی گازی باكور تاكە نوێنەری شاری كەركوك لە وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی نایابی كوردستان، سەرباری ئەوەی ڕایانگەیاندووە بەشداری خولكە دەكەن، بەڵام ئامادەكارییەكانیان دەست پێنەكردووەو كاپتنەكەش دەڵێت:" ئەگەر بەشداری خولەكە بكەین لە یانەكە دەمێنمەوە".
شاهۆ نەشئەت كاپتنی تیپی تۆپی پێی یانەی گازی باكور سەبارەت بە چارەنووسی و پەیوەندیكردنی یاریزانانی كەركوك بە یانەكانی كوردستانەوە بۆ (هەواڵ ) وتی:" گەر یانەی گازی باكور بەشداری خولی نایابی كوردستان بكات ئەوە بێگومان بەرگری لە درێسی یانەكەم دەكەم "
وتیشی:" تا ئێستا چەند یانەیەكی كوردستان پەیوەندیان پێمەوە كردووە، بەڵام تا هەڵویستی یانەكەم یەكلایی نەبێتەوە منیش هەڵویستی خۆم یەكلایی ناكەمەوە ".
 شاهۆ سەبارەت بە پەیوەندیكردنی یاریزانانی كەركوك بە یانەكانی كوردستان وتی:"یاریزانان مافی خۆیانە بە دوای بەرژەوەندی خۆیان بكەون بە تایبەتی گەر یانەكانی كەركوك بەشداری خولی كوردستان نەكەن، چونكە ناكرێت ئەو یاریزانە بۆ ماوەی ساڵێك لە یاریكردن دابڕێت وەكو لە وەرزی رابردوودا روویدا ".
شاهۆ ئەوەشیخستەڕوو:" تا ئێستا چەند یاریزانێك ریزی یانەكەیان جێهێشتووە".

‌ 1632 جار بینراوه‌
9/22/2018 9:15:31 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved