»  هەمەڕەنگ
سەگێك خێزانێك لە مردن رزگار دەكات




لە ئوسترالیا سەگێگ لە نیوە شەودا بە هۆی وەڕینی نائاساییەوە دەتوانێت خێزانێك لە لافاو رزگار بكات كە ناوچەكەیانی گرتبوەوە.
رۆژنامەی دەیلی میل باسی لە رووداوەكە كردووە لە شاری كرنیزی ویلایەتی كۆینزلاندی ئوسترالی روویداوە، خێزانەكە بە هۆی وەڕینی نائاسایی سەگەكەوە بە خەبەر هاتوون كە لافاو چوار دەوری خانوەكانی داپۆشیوە.
ژینا ویلسۆن خانمی ماڵەكە دەڵێت سەرەتا هەستم كرد كە دووكەڵكێشەكە شێدارەو دەستم كرد بە سڕینەوەی، بەڵام سەگەكە لە پەنجەرەكەوە دەوەڕی و ئاورم لە حەوشە دایەوە بینیم ئاو خەریكە دەگاتە ئاستی خانووەكە كە مەترێك لە شەقامەكەوە بەرزە. بۆیە دەستبەجێ دوو بەلەمەكەم ئامادەكردوو هەردوو منداڵەكەم و سەگەكەم بە هۆیەوە گواستەوە شوێنێكی دوورو دوای ماوەیەكی كەم هەموو خانوەكەمان كە تاكە خانووە لەو شوێنە نقوومی ئاوبوو. هاوكات وتیشی كۆمپانیای بیمەكردنی هاوڵاتیان كە من ئەندامم تێیدا ئەركی قەرەبووكرنەوەی زیانەكان دەگرێتە خۆی.

‌ 371 جار بینراوه‌
9/22/2018 9:21:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved