»  هەمەڕەنگ
كاری بەردەوام هەڕەشەیە لەسەر تەندروستی


 
توێَژەران دەڵێن كاری سەرمێز و نووسینگەكان بە بەردەوامی بۆ ماوەی دوو هەفتە بەبێ مەشقی وەرزشی دەبێتە هۆی نەخۆشیەكانی خوێن بە تایبەت شەكرەی خوێن، لەو بارەیەوە د. دانیال كۆچپیرسۆن لە زانكۆی لیفرپوولی بەریتانی دەڵێت:" دانیشتن و خاوبوونەوە لەسەر كورسی بەبێ ئەوەی كەسەكە جووڵەی هەبێت تووشی نەخۆشی شەكرەو دڵ و دەمارەكانی مێشك دەكات" و هەروەها روونیكردەوە ئەوانەی دوو هەفتەی بەردەوام ئەو كارە بكەن واتا دەتوانن بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر ئەو كارە بەردەوام بن كە لە كۆتاییدا دەرەنجامی تەندروستی نەخوازراوی لێ دەكەوێتەوە.
لەرێگەی تاقیكردنەوەیەكەوە دەردەكەوێت كە بڕی چەوری زیاد دەكات و ماسولكەكان بێهێز دەبن و كۆئەندامی هەناسەو هەرسیش بە نارێكی كاردەكەن و هاوكات رێژەی ئەنسۆلین لە خوێندا روو لەكەمی دەكات، هاوكات بە پێچەوانەشەوە هەر كەسێك دوای دوو كاتژمێر لە دانیشتن وەرزشێكی سووك بكات لە نەخۆشیەكان دوور دەكەوێتەوەو بە لەشێكی ساغ و مێشكێكی حەساوەوە كارەكانی ئەنجامدەدات.

‌ 133 جار بینراوه‌
9/22/2018 9:25:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved