»  هەمەڕەنگ
قۆناغی یەكەمی كەمپینی گروپی ئومیدێك بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە كۆتایی هات


چوارشەممەی رابردوو دوای سێ رۆژ لە چالاكی هەمەجۆر كەمپینی گروپی ئومیدێك بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە كەركوك بە كۆكردنەوەی زیاتر لە 9 ملیۆن دینار كۆتایی هات. 
گروپی ئومیدێك بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە كەركوك لە 70 چالاكوان و هونەرمەند و رۆژنامەنوس و كوڕو كچی گەنج پێكهاتووەو لیژنەیەكی سەرپەڕشتیار بەڕێوەی دەبات، دوای سێ ڕۆژ بە چالاكی هونەری شانۆ موسیقا و هەڵپەركێ لەگەڵ كۆمەڵێ تیمی گەڕۆك لە گەڕەكەكانی كەركوك شۆرجە رەحیماواو پەنجا عەلی و ئیسكان و عەرەفە كەمپینێكیان بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە كردەوەو چوارشەممەی رابردووش كۆتایی بە قۆناغی یەكەمی كەمپینەكە هات 
هونەرمەند نەژاد نەجم خاوەنی بیرۆكەكە بە دوا لاپەڕەی هەواڵی وت " بە تەواو بوونی قۆناغی یەكەم 9 ملیۆن دینارمان بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە شاری كەركوك و كەمپینەكە درێژەی دەبێت و لەبەرنامەیە لە قوناغی دووەمدا لە مزگەوت و قەزا و ناحیەكانی سەر بە پارێزگای كەركوك بەڕێوەبچێت".

‌ 145 جار بینراوه‌
9/22/2018 9:29:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved