»  هەمەڕەنگ
 مەرزیە لە كەركوك بەسەر دەكرێتەوە


خانمە هونەرمەندی لاوی كەركوك خەندە كەركوكی، لەگەڵ گروپی موزیكی سەنتەری ئازاد هەورامی گۆرانییەكی خانمە هونەرمەندی كۆچكردوو مەرزیە فەریقی بەهاوكاری كەناڵی ئاسمانی كەركوك تۆمار دەكات.
رزگار حەمە رەئوف سەرپەرشتنیاری گروپەكە بۆ دوا لاپەڕەی هەواڵ وتی" بەم نزیكانە وەكو گروپی موزیكی سەنتەری ئازاد هەورامی بەدەنگی هونەرمەندی لاوی شاری كەركوك خاتوو خەندە كەركوكی- ئەزیزم بۆچی تۆرای-ی مەرزیەی فەریقی بەرهەمدەهێنین، كەیەكێكە لە بەرهەمە جوانەكانی مەرزیە خانی شادڕەوان".
ئەو هونەرمەند وتیشی " ئەم كارە وەكو وەفایەك پێشكەش بە روحی پاكی ئەو ژنە پێشمەرگەو هونەرمەندە دەكەین ".
بەرهەمەكە، لەلایەن موزیسیان رزگار حەمە رەئوف-ەوە موزیكی بۆ ئامادەكراوە، كامێراو دەرهێنانیش هونەر دیلۆن، تۆماركردنیشی لە ستۆدیۆی دەنگ وبەهاوكاری كەناڵی ئاسمانی كەركوك دەكرێت.

‌ 155 جار بینراوه‌
9/22/2018 9:32:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved