نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  عێراق
مردنی بە كۆمەڵی ئەفسەرانی دژەتیرۆری عێراق گومانی لێدەكەوێتەوە


تائێستا چەندین ئەفسەری پلە باڵای دەزگای دژە تیرۆری عێراق، بەهۆكاری نادیار و جیاواز مردوون و میدیاكانیش هەریەكەو بە جۆرێك باس لەو مردنانە دەكەن.
دەزگای دژە تیرۆری عێراق، یەكێك لەو هێزانەی كە رۆڵێكی باڵای هەبوو لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق، بەڵام لەماوەیەكی كەمی رابردوودا چەند ئەفسەرێكی پلە باڵایان بە هۆكاری نادیار مردوون، یەكێك لەوانەش لیوا فازڵ بەرواری بوو كە بە شێوەیەكی كت و پڕ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان مرد.
بەشێك لە میدیاو چاودێرانی عێراقی و تەنانەت میدیا ئیقلیمییەكانیش بە گرنگییەوە باس لەو بابەتە دەكەن و هەریەكەو بەجۆرێك شیكردنەوەیان بۆ كردووە، بێئەوەی هیچ كامیان گەیشتبێتنە راستی رووداوەكان.
چاودێران و میدیاكان دەپرسن، هۆكار چییە بەشێك لە ئەفسەرە پلە باڵاكانی دەزگایەكی هەستیاری وەكو دژەتیرۆر یەك لە دوای یەك ئەفسەرەكانی دەمرن و لایەنە بەرپرسەكانیش هیچ روونكردنەوەیەكی دروستیان بڵاو نەكردۆتەوە، تاوەكو عێراقییەكان قەناعەتی پێ بكەن.
بەشێك لە چاودێرانیش پێیانوایە، ئەو مردنانە هۆكاری تر لە پشتیانەوە بێت و پەیوەندییان بە ململانێ نێوخۆیی و ئیقلیمیەكانەوە هەبێت، چونكە ئەو ئەفسەرە پلە باڵایانە زانیاری زۆری هەواڵگری و سەفەقاتەكانیان لابووە.
جێی باسە لەماوەكانی رابردوودا هەریەك لە (لیوا فازڵ بەرواری، موقەدەم عامر رەمەزان، عەمید عەبدولئەمیر خەزرەجی، نەقیب عەقیل غانم زرێجاوی، رائید فوئاد روبێعی، رائید فیراس بەلداوی و عەقید رەعد سەحاب جاسم نەداوی ) كە هەموویان بەرپرسیارێتی باڵایان لە ناو دەزگای دژە تێرۆری عێراقیدا هەبووە، بەهۆكاری جیاواز گیانیان لە دەست داوە.

‌ 1483 جار بینراوه‌
9/29/2018 9:31:16 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved