نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
ئەحمەد خورشید: پۆلیسی فیدراڵی ناتوانێت حەویجە بپارێزێت


ئەندامێكی ئەنجومەنی قەزای حەویجە رایدەگەیەنێت،  پۆلیسی فیدراڵی ناتوانێت قەزاكە بپارێزێت، ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات:”داوای گەراِنەوەی هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆ دەكەین”. 
ئەحمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە ئێستادا پۆلیسی فیدراڵی عـێراق ناتوانێت حەویجە بپارێزن و لە ئەركەكانیاندا جدی نین”، ئەوەشیخستەڕوو:” داوامان كردووە كە پۆلیسی ناوخۆی حەویجە كە لە ئێستادا 600 كەسیان لە كەركوكن بگەرێنەوە حەویجە و پاراستنی قەزاكەیان پێ بسپێردرێت”.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، لایەن هەیە كە نایەوێت دۆخی حەویجە ئارام بێتەوەو رێگری لەو هەنگاوانەش دەكەن كە بەرەو ئارامبونەوەی قەزاكەیە، هەروەها باسی لەوەشكرد:” سەردانی وەزیری ناوخۆی عێراقیشمان كردووە، بەڵام وەڵامێكی روونمان لەو بارەیەوە وەرنەگرتووە”. 
ئەحمەد خورشید، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئێمە بەپێویستی دەزانین كە حەشدی عەشایەری لە حەویجە بمێننەوە شان بەشانی هێزە ئەمنیەكانی دیكەی قەزاكە”، وتیشی:”پۆلیسی فیدراڵی لە توانایدا نیە ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی بپارێزێت و لە رووی جوگرافیاشەوە ناوچەكە شارەزا نییە”.

‌ 1236 جار بینراوه‌
9/29/2018 9:32:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved