»  کوردستان
كۆنفرانسی ئەنجومەنی بەرژەوەندی دەسـتپاكی بە هۆكاری سـیاسی كارەكانی رادەگیرێت


بە هۆی دەستوەردانی سیاسییەوە كارەكانی كۆنفرانسی ئەنجومەنی بەرژەوەندی دەستپاكی بۆ ستراتیژی پیشەسازی عێراق رادەگیرێت.
چالاك ئەحمەد، پاڵێوراو بۆ ئەنجومەنی بەرژەوەندی دەستپاكی بۆ ستراتیژی پیشەسازی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”رۆژی شەممەی رابردوو كۆنفرانسێك بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی بەرژەوەندیی دەستپاكی بۆ ستراتیژی پیشەسازی عێراقی كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو بەهۆی چەند هۆكارێكەوە كۆنفرانسەكە تەواو نەكراو تێكدرا”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئێمە هۆكاری تێكدانەكە بۆ دەستێوەردانی لایەنێكی سیاسی باڵادەست لە هەولێر دەزانین”. 
بەوتەی ئەو پاڵێوراوە بۆ ئەنجومەنی بەرژەوەندی دەستپاكی بۆ ستراتیژی پیشەسازی، لیژنەی ئامادەكار، ئامادەكارییەكی باشیان نەكردبوو، چاوەڕوانی هاتنی رێژەیەكی زۆری رێكخراوەكانیشان نەكردبوو، هەروەها باسی لەوەشكرد:”لەكاتی بەڕێوەچوونی دەنگدان سندوقی كۆكردنەوەی دەنگەكان شەفاف بوو هەروەها كارتی دەنگدانەكەش داناخراو دیار بوو كە دەنگ بەكام كاندید درابوو”، وتیشی:”ئێمە زانیومانە كە چەند كەسێك دەنگەكانیان هەژمار كردووە لەو كاتەی دیار بوو كە كاندیدەكەیان دەرناچێت پشێوییان نایەوە”. 
چالاك ئەحمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە كۆی 700 دەنگدەر تەنها 200 دەنگ درا و دواتر پرۆسەكە تێكچوو”، روونیشیكردەوە:”ئێمە كارتی دەنگەكانمان كۆكردەوە بینیمان بەندە توانیویەتی بە رێژەیەكی بەرچاو لە پێش دوو كاندیدەكەی دیكەوەبێت”. 
بەوتەی ئەو پاڵێوراوە، لەسەرەتای كۆنفرانسەكە 6 كەس خۆیان كاندید كردووە دواتر سێ كەس ماوەتەوەو دەستكراوە بە پرۆسەی دەنگدان، وتیشی:”ئێمە متمانەی تەواومان هەبوو كە سەركەوتوو ئەبین، بەڵام دواجار پرۆسەكە نەهڵێدرا سەركوتوبێت”. 

‌ 197 جار بینراوه‌
9/29/2018 9:33:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved