»  کوردستان
لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین: هیچ سكاڵایەكی یاساییم لەسەر نییە


لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی، سەرجەم ئەو پروپاگەندانە رەتدەكاتەوە كەباس لەوە دەكەن سكاڵای یاسایی لەسەرەو ناتوانێت بگەڕێتەوە خورماتوو. 
مەلا كەریم شكور، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی (ی.ن.ك)، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو قسانەی لەسەر من و چەند  لێپرسراوێكی دیكەی كوردی خورماتوو دەكرێن، لەلایەن حەشدی شەعبی و وتەبێژەكەیانەوە لە خورماتوو دورن لە راسیتەوەو درۆ دەكەن”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەوان ئاژاوەو كێشەیان بۆ خورماتوو دورستكردووەو ماڵەكانی كوردیان سوتاندووە نەك ئێمە”. 
بەوتەی لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی (ی ن ك)، هیچ سكاڵایەكی یاساییم لەسەر نییە و تاوەكو بتوانرێت بەند بكرێم، ئەگەر ئەوە راستبێت ئەوە من ناتوانم سەردانی بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق و هەرێم و تەنانەت ناتوانم سەفەری دەرەوەی وڵاتیش بكەم، باسی لەوەشكرد:”ئەوەی وتەبێژی حەشد دەیڵێت سەرجەمیان پروپاگەندەو درۆن، تەنها مەرامی شەخسی خۆیانە”. 
مەلا كەریم شكور، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”چەند جارێك سەردانی خورماتووم كردووەو لە ئێستاشدا بارەگاكانمان لە قەزاكە هەن و كاروباری حزبیمان بەرێوەدەچێت”، وتیشی:”ئەگەر بێت و چەند چەكدارێكم لەگەڵ بێت تاوەكو بمپارێزن ئەوكات  بەشێوەیەكی هەمیشەیی دەگەڕێمەوەو كارەكانی خۆم رادەپەڕێنم”. 

‌ 642 جار بینراوه‌
9/29/2018 9:33:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved