نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
مێردمنداڵێك سنوور بۆ مافیاكانی كەركوك دادەنێت


مێرد منداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە كەركوك دزێك دەكوژێت و وەكو پاڵەوانێك لە شارەكە ناو دەردەكات.
رۆژی شەممەی رابردوو، كاتژمێر 10:40 ، خولەكی بەیانی سێ دز هەڵدەكوتنە سەر ماڵی هاوڵاتییەك لە گەڕەكی سەرچناری شاری كەركوك و لەدوای  چەند خولەكێكیش یەكێك لە چەكدارەكان بەدەستی منداڵێكی ماڵەكە دەكوژرێت، ئەو رووداوەش كاردانەوەی چالاكوانان و هاوڵاتیانی بە دوای خۆیدا هێنا. 
لەدوای ئازاردان و لێدان لە ژنی ماڵەكە بۆ پێدانی پارە بە دزەكان، سەرنجام (ع.س)ـی تەمەن 15 ساڵ، لە شیرینی خەودا رادەپەڕێت و دەبینێت 3 كەس لە دایكی دەدەن و بە تەقەكردن دوای ئەویش دەكەون، ئەویش بۆ بەرگریكردن لە خۆی فیشەكێك بە یەكێك لە دزەكانەوە دەنێت و دواتریش دوو دزەكەی دیكە بە ئۆتۆمبێلەكەیان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێن.
چیرۆكی (ع.س)، هەر زوو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی تەنی و تا گەیشتە ئەو ئاستەی بە پاڵەوان و بوێر و ئازا ناوی دەبەن و بڕیاریشە لەلایەن گەورە لێپرسراوانی حكومی و حزبی و ئیداری كەركوك و هەرێمی كوردستانیشەوە بانگیهێشتبكرێت بۆ مەبەستی دەستخۆشی لێكردن. 
جێی باسە دادگای كەركوكیش بە بیانووی بەرگریكردن لە خۆی (ع.س)ـی ئازادكرد و بە هیچ ماددەیەكی یاسایی سزای نەدا. 
لای خۆشیەوە، پارێزەرێكی یاسایی، رایدەگەیەنێت:” لە رووی یاساییەوە تەقەكردن لە دزێك یان كەسێك كە هەڵدەكوتێتە سەرماڵێك و دەكوژرێت بەپێی جۆر و شوێن و كات سزادانەكە دەگۆڕێت”. 
بۆكان عەبدوڵا، پارێزەری یاسایی، بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”داداگا لە دوای لێكۆڵینەوە لە پرسەكان ئەو كات دەتوانێت بڕیار بدات كە چۆن بڕیار لەسەر ئەو جۆرە كەیسانە ئەدرێت”.
ماوەیەكە دیاردەی زین و هەڵكوتانەسەر ماڵان لە شاری كەركوك پەرەی سەندووەو ترس و ڵەڕاوكێی لەناو هاوڵاتیان دروستكردووە، بەڵام لە دوای كوشتنی یەكێك لە دزەكانەوە بەدەستی ئەو مێردمنداڵە هیچ حاڵەتێكی هەڵكوتانەسەر ماڵان لە شارەكە رووینەداوە .

‌ 1794 جار بینراوه‌
9/29/2018 9:34:41 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved