نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
پارتی ئەنجومەنەكەی موسڵ كاراو ئەوەی كەركوك ئیفلیج دەكات



دوای ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كە لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بووە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ئێستادا ئەندامێكی هەمان حزب وەكو سەرۆكی ئەنجومەنەكە دەستنیشانكرا، لێپرسراوێكی راگەیاندنی یەكێتیش رایدەگەیەنێت:”پارتی سیاسەتی بانێك و دووهەوا لەنێوان كەركوك و موسڵ پیادە دەكات”.  
غیاس سورچی، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”دەستنیشانكردنەوەی ئەندامێكی ئەنجومەنی نەینەوا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە لەلایەن پارتیەوە سیاسەتی بانێك و دوو هەوایە”، ئەوەشیخستەڕوو:” پارتی لە كەركوك ئەندامانی نانێریتە ئەنجومەن كەچی لە موسڵیش شەڕ لەسەر ئەو پۆستە دەكەن”. 
بەوتەی لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، ئەو كارانەی پارتی لە موسڵ و كەركوك  تەنها بۆ دژایەتیكردنی یەكێتییە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”ئەو هێزانەی پارتی لە كەركوك پێیان دەڵێت داگیركەر بە رێژەی 75% لە موسڵن و تەنها 25% لە كەركوكن”. 
هاوكات غیاس سورچی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”كۆمەڵانی خەڵك لەو سیاسەتەی پارتی تێگەیشتوون كە تەنها بۆ موزایەدە ئەو كارانە دەكات لە كەركوك بۆ ئەوەی جەماوەری خۆی زیاد بكات”.


‌ 1328 جار بینراوه‌
9/29/2018 9:35:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved