»  کوردستان
سڕینەوەی ئاسەواری ئەو ستەمەی لە كەركوك دەكرێت زۆر نزیكە


لاهور شێخ جەنگی مژدەی نوێبوونەوەی حیزبەكەی رادەگەیەنێت و ئاشكراشیدەكات، یەكێتی قۆناغێكی نوێی دەستپێكردووە بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی هێزو سڕینەوەی ئاسەواری ئەو ستەمەی لە كەركوك دەكرێت زۆر نزیكە.
پێنجشەممەی رابردوو27ی ئەیلولی 2018، لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێم لە یاریگای سیروانی نوێ لە سلێمانی رایگەیاند: مژدەی نوێبونەوەی یەكێتیتان پێرادەگەیەنم، یەكێتی مێژویەكی قوربانیدان و ئەزمونێكی زۆری حكومڕانی هەیەو هەزاران كەس پشتیوانی لێدەكەن و مژدەتان لێبێت وا یەكێتی دەچێتەوە سەر شاڕێی خۆی بۆ دروستكردنی بڕیاری دروست لەم وڵاتە.
وتیشی: بۆ ماوەیەك یەكێتی بەهۆی غیابی سەرۆك مام جەلال، توشی نوشوستی بوو، نەیارەكانیشی زەفەریان پێهێنا، ئێستاش یەكێتی خۆی نوێكردوەتەوەو رۆڵی گەورە دەبینێت لەڕێگریكردن لەتاكڕەوی زۆرینە، یەكێتییەكی بەهێزیش زامنی ئارامی سیاسی و ئابوری كۆمەڵایەتییە و بەبێ یەكێتی كۆمەڵگە دەكەوێتە بەر هەڵدێری تاكڕەوییەوە، لێرەشەوە رایدەگەیەنین كە مژدە بێت زەمینەیەكی لەباری بۆ هاوسەنگ كردنەوەی كوردستان خوڵقاندوە.
لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاند: دوای ئەو ستەمە گەورەیەی ساڵی رابردوو لە كورد كرا، ئێستا وەرگرتنەوەی ماف و دەستكەوتەكان و ئیدارەی كەركوكیش لە دانوستانەكاندا داوای گەورەی یەكێتییەو سڕینەوەی ئاسەواری ئەو ستەمە زۆر نزیكە.
باسی لەوەشكرد: هیچ كات لەگەڵ ئاژاوەی ناوخۆیی نەبوین، بەڵام ئاگاداری پیلانی هەندێك لایەنین بەپشت بەستن بەخروقاتی گەورەو راگەیاندنی سەركەوتنی گەورەوە دەیانەوێت دوو ئیدارەیی نوێ بكەنەوە، دەشیانەوێت ئەم هەرێمی كوردستانە سەرلەنوێ دابەش بكەنەوەو برینی شەڕی ناوخۆ هەڵدەنەوە، ئێمەش ئاگاداری پیلانەكانتانین و رێگەنادەین هاوسەنگیی هێز لە كوردستان تێكبچێت.

‌ 1021 جار بینراوه‌
9/29/2018 9:36:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved