»  وەرزش
دارەوان غەنی: ئاواتم كردنەوەی هۆڵێكی تایبەتە بۆ خزمەتكردنی گەنجانی شارەكەم



 
دارەوان غەنی یەكێك لە یاریزانە بە تواناكانی یاری وشوكۆنفۆی كەركوك، لەم دیدارەیدا لەگەڵ (هەواڵ) باس لە دەستپێك و خواستی لە یارییەكە دەكات و هاوكات دەشڵێت:” ئاواتم كردنەوەی هۆڵێكی تایبەتە بۆ خزمەتكردنی گەنجانی شارەكەم. 
* سەرەتاكانت چۆن و لە چ یارییەك بووە ؟
- پَیش ئەوەی یاری كۆنفۆ و وشو كۆنفۆ بكەم بۆ ماوەی چوار یاری تایكواندواندۆم كردووەو لە ساڵی 2010ەوە لە یانەی وەرزشی شۆریجەوە رووم لە یاری كۆنفۆ و وشوكۆنفۆ كردووە. 
* بۆچی وشوكۆنفۆت هەڵبژارد؟ 
- بە هۆی ئەوەی وشوكۆنفۆ ئامرازێكی هونەری بەرگرییە لەگەڵ  بوونی تووانایەكی بەرز، هەروەها  بە هۆی خۆشەویستیم بۆ كەلتوری چینی كە بەلامەوە شتێكی تایبەتە.
* كێ هاندەرت بووە لە یارییەكە ؟ 
- خێزانەكەم بە پلەی یەكەم ودواتر هاوڕێكانم كە هاندەر و پاڵپشتم بوونە . 
* ئاواتی وەرزشیت چیە ؟ 
- ئاواتم كردنەوەی هۆڵێكی تایبەتە بۆ خزمەتكردنی شارەكەم و پێگەیاندنی یاریزانی بە توواناو دوورخستنەوەی گەنجان لە كات بە فیڕۆدان،چونكە وەرزش باشترین رێگایە بۆ ئەوەی مرۆڤ خۆی بسەلمێنێت . 
* گرفتەكانی بەردەم یارییەكە بە شێوەیەكی گشتی چین ؟ 
-پشتگیری نەكردنی مادی و مەعنەویە، چونكە هەر چەندە تۆ بە تووانا بێت بە بێ ئەو ڕەگەزە پێشكەوتن بە خۆەوە نابینیت .
* دەستكەوتێكی وەرزشیت كە شانازی پێوە دەكەیت ؟ 
-بێگومان لە هەموو قۆناغەكاندا هەر دەستكەوتێك بەدەستمهێنا بێت شانازی پێوە دەكەم ، دوایین دەستكەوتم بە دەستهێنانی پلەی یەكەمی ئاستی كوردستانە لە كێشی 80كگم كە ماوەیەك لەمەوبەر لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

‌ 730 جار بینراوه‌
9/29/2018 10:00:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved