»  وەرزش
كچانی گازی باكور بەشداری خولێكی شەش یاریزانی دەكەن


 رۆژی 25/9/2018 ولە شاری بەغداد پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووكراو (شەش یاریزانی ) بۆ كچانی یانەكانی عێراق دەستیپێكردو یانەی گازی باكور نوێنەری كەركوك لە یەكەم یاریدا سەركەوتنی گەورەی  لە بەرامبەر یانەی فەتاتی دیالە  بە 10 گۆڵی بێ بەرامبەر  بەدەستهێنا.
قاسم جمیل راهێنەری تیپی كچانی یانەی گازی باكور سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكە بۆ (هەوال) وتی:” پاڵەوانێتیەكە بە ناوی خوالێخۆشبوو ( عەباس مەحمود )ەو لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی  بچووكراوەوەی عێراقەوە  سەرپەرشتی دەكرێت  و یانەكانی (قوە جەویە، حدود، بلادی ،گازی باكور، فەتاتی دیالە) بەشداری تێدا دەكەن وركابەرییەكانیشی بە شێوازی خول لە یەك قۆناغدا بەرێوەدەچێت  “ 
راهێنەری  یانەی گازی باكور ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” پێكهاتەیەكی بەهێزیان ئامادە كردووەو هیوایان بەدەستهێنانی نازناوەكەیە “.

‌ 825 جار بینراوه‌
9/29/2018 10:00:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved