»  وەرزش
بیسبۆڵی كەركوك ئامادەكاری دەكات


وا بڕیارە لە كۆتایی ئەم ساڵدا پاڵەوانێتی لاوانی  یانەكانی عێراق لە یاری بیسبۆڵ بەڕێوەبچێت و سەرۆكی یەكێتییەكەش دەڵێت  تیپەكانمان ئامادەن .
سەبارەت بە ئامادەكارییەكانیان هاوڕی فاروق  سەرۆكی یەكێتی بیسبۆڵی كەركوك بەۆ ( هەواڵ ) وتی: “  بریارە لە مانگی دوازدەی داهاتوو پاڵەوانێتی  لاوانی یانەكانی عێراق بەڕێوەچێت بە بەشداری چەند یانەیەكی كەركوك لە نێویاندا یانەی ئاڵتوون كۆپری،  بە هۆی ئەوەی تا ئێستا  تەنها لە شارۆچكەی پردێ یاری بیسبۆڵ بوونی هەیە بۆیە وەكو سەنتەرێكی راهێنانی هەمیشەیی ئەژماری دەكەین “.
سەرۆكی یەكێتی بیسبۆڵی كەركوك ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” جگە لە راهێنانی رۆژانە لە چەند رۆژی رابردوودا پاڵەوانێتی یانەكانی كەركوكیان ئەنجامدا كە وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەو پاڵەوانێتییە ئەژمارە دەكرێت “.
لە كۆتایی لێدوانەكەیدا سەرۆكی یەكێتی بیسبۆڵی كەركوك وتی :”سەرباری ئاستی بەرزی یاریزانانی كەركوك كە تا ئێستا سێ یاریزانیان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقن، بەڵام لە رووی كەرەستەی یارییەكە دەناڵێنن”.

‌ 721 جار بینراوه‌
9/29/2018 10:01:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved