»  عێراق
عادل عەبدولمەهدی روبەڕوی ئەركێكی قورس دەبێتەوە


رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی راپۆرتێكی بڵاوكردەوەو  تێیدا تیشك دەخاتە سەر هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و هەروەها راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە:” ئەم پێشكەوتنانەی دوایی، سەرەتایەكی كراوەیە بۆ هەوڵدان بە كۆتاییهێنانی قەیرانە سیاسییەكان لە عێراق”.
رۆژنامەكە دەشڵێت:” دكتۆر بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی بە ئەزمونترین سیاسییەكانی دوای نەمانی سەددام حسێنن”.
رۆژنامەكە سەبارەت بە بەرهەم ساڵح دەڵێت:” میللەت شایستەی ئەوەن سیاسی و سەرۆكی بە ئەزموون حكومڕانییان بكات”.
هاوكات باس لەوەشكراوە:” لە ساڵی (2005)ـەوە، یەكەمجارە سەرۆك وەزیران لە دەرەوەی حزبی دەعوە بێت”.
باسی لەوەشكردووە:” هەردوو سەرۆك وەزیران و كۆمار لەم قۆناغەدا رووبەڕووی گەورەترین ئەرك دەبنەوەكە نۆژەنكردنەوەی شارە زیانلێكەوتووەكان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری و پێشخستنی كایە خزمەتگوزارییەكانە، لەگەڵ ئاوێتەكردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی بە سوپای نیشتیمانییەوە”.
رۆژنامەكە لە زاری رینارد مەنسوڕ، چاودێری عێراقی لە ناوەندی (چام هاوس) لە لەندەن بڵاویكردەوە، كە دەڵێت:” هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بەسەرۆك كۆمارو راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، سەرەتای هەوڵدانیانە بۆ گۆڕانكاری لەو وڵاتە”.
فاینانشاڵ تامیز لە دوا دێرەكانی راپۆرتەكەیدا دەڵێت:” هەمو كۆمپانیاو وەبەرهێنەرە جیهانییەكان بە پەرۆشن حكومەتی نوێ دەستبەجێ پێكبهێنرێت و بنیاتنان و بازاڕو بەگەڕخستن و  ئابوری بكەوێتە جوڵە”.




‌ 77 جار بینراوه‌
10/6/2018 8:58:00 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved