»  ناوچەیی
دەیلی مێڵ : كوڕێكی ئەبوبەكر بەغدادی لە بۆردومانێكدا دەكوژرێت


رۆژنامەی دەیلی مێڵی بەریتانی ئاشكرایكرد:” بچوكترین كوڕی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە بۆردومانێكی هێزە ئاسمانییەكانی روسیا كوژراوە”.
رۆژنامەكە لە راپۆرتێكیدا لە چوارشەممەی رابردوودا بڵاویكردەوە، لە زاری فەرماندەیەكی سەربازی عێراقیەوە دەڵێت:” لە بۆردومانێكی هێزە ئاسمانییەكانی روسیا لە 22ی ئەیلولی رابردوو كوڕە بچوكی بەغدادی كوژراوە”.
ئەمەش دوا بەدوای كوشتنی (حوزەیفە بەدری)ـیەوە لە سوریا دێت كە كوڕێكی تری بەغدادییە، لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا لە وێستگەی كارەبای شاری حەمسی سوریا لەگەڵ هێزە هاوبەشەكانی رژێمی سوریاو روسیاو تەرمەكەشی دۆزراوەتەوە.
بەغدادی باوكی پێنج كوڕەو سەرتۆپی داواكراوانی جیهانە لەلایەن ئەمریكاوە، تائێستا چەندین جار هەواڵی كوشتنی یاخود برینداربوونی بڵاوكراوەتەوە، بەڵام پسپۆڕان هەمیشە هۆشداری لە هونەری خۆمەڵاسدان و خۆشاردنەوەی ئەو گەورە تیرۆریستە دەدەن.

‌ 562 جار بینراوه‌
10/6/2018 8:59:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved