»  کوردستان
ئەنجومەنی پارێزگا: ئەو خاڵە گومركییانەی دانراون نایاسایین


بەپێی زانیارییەكان (هەواڵ)، ئەو خاڵە گومركیەی لە نێوان كەركوك و شارەكانی هەرێم دانراوە، بە رێژەی 5 % بۆ 20% باج دەخاتە سەر كەلوپەلەكان، لەو رێژەیەش تەنها 1% داهاتەكە بۆ كەركوك خەرجدەكرێت، لای خۆشیەوە ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، رایدەگەیەنێت:”ئەو خاڵە گومركییەی دانراوە نایاساییە و تەنها بۆ رووتانەوەی خەڵكە”.
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”هیچ بنەمایەكی نیە كە دەوترێت لە 1% داهاتە ئەو خاڵە گومركیەی دانراوە بۆ شارەكە خەرجدەكرێت، بەڵكو تەنها بۆ خۆیان دەبردرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئەو خاڵە گومركییەی دانراوە نایاساییە و تەنها بۆ راوە رووتی خەڵكە”. 
ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، راشیگەیاند:”ئەو خاڵە گومركیانە لە بنەڕەتدا نایاسیاین بۆیە ئەوەی دوترێت چەندیش پارە وەردەگرن ئەوە نازانین و ئاگادارنین”، وتیشی:”پێویست بوو ئەو خاڵە گومركییە لە سنوری وڵات بوایە نەك لە نێوان شارەكان”. 

‌ 645 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:02:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved