نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  کوردستان
خوارووی كەركوك روبەڕوی هەڵمەتێكی گەورەی زیادەڕۆیی دەبێتەوە


بۆ هۆی لاوازی ئیدارەی شارەكەو چاوپۆشینەوە لە كەركوك هەڵمەتێكی گەورەی زیادەڕۆیی بەڕێوەدەچێت و بەڕیوەبەری شارەوانیش دەڵێت: " ئەو كارانە لە ئەنجامی لاوازی حكومەت ئەنجامدەدرێن و لە ئێستادا هەڵمەتی زیادەڕۆیی دروستكردن لە هەڵمەتی روخانەكەشی خێراترە".
 سەردار عەلی، بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، سەبارەت بە دیاردەی زادەڕۆیی لە شارەكە رایگەیاند:"رۆژانە دیاردەی زیادەڕۆیی لەسەر زەوییەكانی شارەكە روو لە زیاد بوون دەكات"، ئەوەشیخستەڕوو:"زۆربەی زیادەڕۆییەكان لە خوارووی كەركوكەوە ئەنجامدەدرێن و لە ناوچە كوردییەكان بە رێژەیەكی زۆر كەمترە". 
بەوتەی بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، هۆكاری ئەو زیادەڕۆییانە سەرجەمیان بۆ لاوازی حكومەت دەگەڕێنەوە، چونكە ئەگەر حكومەت بەهێز بێت ئەو كەسانە ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان زیادەڕۆیی بكەن، هەروەها باسی لەوەشكرد:"بە شێوەیەكی بەردەوام هەڵمەتی روخاندنی ئەو خانوو و دوكانانەی بەشێوەی زیادەڕۆ دروستكراون دەڕوخێندرێن، بەڵام هەڵمەتی دروستكردنەكان لە روخاندنەكان زیاترە". 
سەردارٍ عەلی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"لیژنەی زیادەڕۆییەكان لە شارەكە بوونی هەیە كە نوسراویان بۆ دەكرێت ئەو بینایانەی دروستكراون دەیان رووخێنن"، ئەندازیار سەردار ئاشكراشیكرد: "بەڵام سەرجەم بیناو دوكانەكان ناڕوخێنن و نازانم هۆكارەكەی چیە كە تەگەرەی تێدەخەن ". 
بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك، راشیگەیاند:"لە هەندێك شوێن زیادەڕۆیی كراوە كە باخچەن یان بۆڕی نەوتی پێدا دەڕوات كە ئەوەش كێشەیەكی گەورەیەو بە ئاسانی چارەسەر ناكرێت، وەك ئەو زەویانە نیە كە دواجار ئەو كەسانەی زیادەڕۆییان كردووە دەتوانن بیكڕنەوە".

‌ 1249 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:05:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved