نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
شارێك لەدەرەوەی دیرۆك
شیعری : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)




هەرچی ڕۆژە ڕادەمێنم لەم شارەی خۆم
گەرچی شەش هەزار ساڵ دیرۆكی لە پشتە
دەبینم كە بە دڵ گەنجە و پشتیشی كۆم
بۆ ئەم شارەم هەوری خەمێكی ڕەش و چڕ 
لێزمە بارانی فرمێسك ساڵ دوانزەی مانگ بۆتە تێشوو
هەندێجاریش دار مێوی كارەساتێكە
بۆڵە خەم و بۆڵە دەردی زەرد و ڕەشە وەكو هێشوو
جارنەجارێك كە دەیبینم مەمكەكانی پڕن لە شیر
تێی ئاڵاون گورگ و چەقەڵ، پیرە كەمتیار
هەندێجاریش وا دەنوێنێ كە سەرحاڵە و 
چەكێ گوڵی بەدەستەوە و دەڕوا بەرەو ژووانی یار
جار وا هەبووە من بینیومە گوڵەباخ و 
گوڵی شەوبۆ و لاولاوی عەشقی چاندووە
جاری واش هەبووە خۆی بێدەنگ نیشانداوە و 
سەد دووژمنی گەوجاندووە
هەر ئەم شارە بێ جیاوازی بۆتە كێڵگەی برسێتی و خەم لەبۆ خەڵك
ناز و نیعمەت بۆ چەند كەسی ناكەس بەچە
هەر لەم شارەدا ڕۆژگارێك كچان هەموو قژیان ڕووت بوو وەكو هەتاو
ڕۆژگارێ تر ڕێك وەك ئەمڕۆ پڕ لە عەبا و پڕ لە پەچە
جار وا هەبووە غەمبار بووم و نەیهێشتووە پێكەنینم لێ زویر ببێ
جاریش هەبووە ڕێی نەداوم دەستم لە دامێنی تەنها خەونێكی جوانی گیر ببێ
ئەم كەركووكە ڕەش و سپی و ڕەنگاوڕەنگە
دڵی سوورە وەك سووریی دەنكە هەنارێ
قەت نەمدیوە لەم گەرمایە و لەم هاڵاوەی نێو دەروونی
سكاڵایەك، گلەییەك بكا و بڵێ
خۆزگەم بە لێواری دەریا و چاوچاوێنەی دەم كەنارێ
ئاخ هەزار ئاخ ئەم شارەی من پڕ لە هەنگوینە بۆ دزان 
لێوانلێو خەم بۆ خەڵكەكەی
 بۆتە ئەفسانەی سەردەم و گرێیەكە و ناكرێتەوە
بەسەرهاتی خوێن چۆڕان و جەرگ سووتانیی 
هەتا دیرۆك بەم ئاراستەیە ڕێ بكا، نابڕێتەوە
وای دەبینم تا مەچەكی سووری بە گوڵ نەخشێنراوی گاورباغییەكی تازە و نوێ
لەنێو قەددی شار نەئاڵێ
هەتاوی گەشی ئومێد و خەونی بلوورینی ژیان
نە هەڵدێت و نە سەردەكا بەهیچ ماڵێ

24 ی ئەیلولی 2018

‌ 748 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:19:46 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved