»  وەرزش
خولێكی تۆپی پێ بۆ فێرگەكانی كەركوك بەڕێوەدەچێت


 رابیتەی هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید لەكەركوك، خولێكی تۆپی پێیان  بۆ فێرگەو  فێرگەكانی تۆپی پێی كەركوك بۆ لە دایكبووانی ساڵی 2005بەرەو سەرەوە  بە بەشداری (8) تیپ سازكردووەو سەرپەرشتیاری خولەكەش ئامانجمان  پەرە پێدانی توواناو بەهرەكانی تۆپی پێی كەركوكە.
عومەر شەكرچی سەرپەرشتیاری خولەكە بۆ (هەواڵ) وتی:”  خولەكە لە لایەن رابیتەی هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید لە كەركوك  سەرپەرشتی دەكرێت و هەشت  فێرگەی تۆپی پێی كەركوك بەشداری تێدا دەكەن “.
 هەروەها وتیشی: “ ئامانجمان لە سازكردنی خولەكە رەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ یاریزانە تەمەن بچووكەكان بۆ ئەوەی بەهرەو توواناكانیان دەرخەن لە لایەك و لە لایەكی ترەوە توندوتۆڵكردنی رایەڵەی ناساندن و هاوكارییە لە نێوان یاریزانان و فێرگەكانی كەركوك “.
سەرپەرشتیاری خولەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”  لە بەرامبەر هاوكاری و پاڵپشتیەكان بڕیارماندا خولەكە ناو بنێین جامی (بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی باكور )و هەوڵ دەدەین خولەكە ساڵانە بێت “.

‌ 202 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:23:52 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved