»  وەرزش
دێرین مەحمود دەبێتە باشترین كچە یاریزانی عێراق


 دێرین مەحمود، كچە یاریزانی تۆپی پێی شاری كەركوك و یانەی گازی باكور لە دوایین پاڵەوانێتی فوتساڵی یانەكانی عێراق وەك  باشترین كچە یاریزان دیاریكرا .
سەبارەت بە نازناوەكەی، دێرین مەحمود بۆ (هەواڵ) وتی:” لیژنەی تۆپی پێی بچووككراو پاڵەوانێتیەكی بە ناوی خوالێخۆشبوو ( عەباس) بە بەشداری بەهێزترین تیپی كچانی  یانەكانی عێراق سازكردبوو “.
هەروەها وتی :” دوای كۆتاییهاتنی خولەكە كە یانەی قوە جەویە پلەی یەكەمی بەدەستهێناو  ئێمەش وەك گازی باكور پلەی دووەممان بەدەستهێنا، لە لایەن سەرپەرشتیانی خولەكە بە باشترین یاریزان خولەكە دیاریكرام “ 
دێرین ئەوەشی خستەڕوو:” لەگەڵ ئەوەی نازناوەكە بۆ منە، بەڵام منیش لای خۆمەوە  پێشكەشی هاوڕێكانم لە تیپەكەم و هەروەها راهێنەرەكشمی دەكەم “  . لە كۆتاییدا دێرین سوپاسی خانەوەدەكەی كردو وتی:” گەر پاڵپشتی ئەوان نەبێت ناتوانم بەردەوام بم “.

‌ 263 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:25:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved