»  هەمەڕەنگ
كارەساتە سروشتیەكان لە پێشبینیكردنەكانی زانایان گەورەترن


زانایانی زانكۆی ئەلبێرت لە كەنەدا پێشبینی دەكەن توانەوەی بەفری ناوچە بەستەڵەكەكان ببێتە هۆی دەردانی بڕێكی زۆری گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و ئەمەش گەورەترین سامناكی لەسەر بەرگەگازی گۆی زەوی دروست دەكات و دەبێتە هۆی لەناودانی.
لە راپۆرتێكی زانستی كە لە گۆڤاری “Phys.org” بڵاوكراوەتەوە پرۆسەی كەشوهەوایی بەهۆی قەتیسبوونی گەرماوە بۆتە هۆی دارمانێكی زۆری ناوچە بەستەڵەكەكان و بە هۆیەوە ئەو خۆڵی زەوییەی كە بە ملیۆنان ساڵە لەژێر سەهۆڵبەنداندایەو پڕە لە گۆگرد بەهۆی وەرگرتنی ئۆكسجینەوە هەڵاوی ترشی گۆگرد (تێزاب) و بڕێكی زۆری گازی دووەم ئۆكیسیدی كاربۆن دەردەدات بۆ ئەوەی بچێتەوە سەر دۆخی سروشتی خۆی، بەمەش با بەگشتی و ئاوی ئۆكیانەكان ژەهراوی دەبێت.
بۆیە توانەوەی بەردەوامی بەفری ئەو ناوچانە كارەساتی زۆر گەورەتری لێدەكەوێتەوە كە زانایان پێشبینی دەكەن.

‌ 90 جار بینراوه‌
10/6/2018 9:33:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved