»  عێراق
لە 2019 دەرفەتی سەفەركردن بۆ دەرەوەی عێراق باش دەبێت


ئەحمەد مەحجوب: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند:” لە نیوەی دووەمی ساڵی داهاتوودا (2019)، عێراقیەكان دەتوانن بۆ چەندین وڵاتی تر سەفەر بكەن، چونكە وەزارەتی دەرەوە لە رێگەی پەیوەندیەكانەوە بەسەر چەندین وڵاتی تردا دەكرێتەوەو ئێستا كە لەسەرەتای هەوڵەكانیدایە بۆ ئەو مەبەستە دەرەنجامی ئەرێنی دەستەبەر كردووە”.
محجوب وتیشی:” وڵاتانی ئێستا مامەڵە بە بەرژەوەندی و قازانجی دوو لایەنە دەكەن ، عێراقیش بە هۆی ناسەقامگیری باری ئەمنییەوە كارەكان بۆ هاتنە ناو وڵات بە قورسی رایی دەكات، چونكە لە ساڵانی رابردوودا قۆناغێكی نالەباری بینی ، بۆیە ڤیزەی هاتنە ژوورەوەی عێراق سەختترین دیاردەی هاتنە ناوەوەی عێراق بوو.
ناوبراو باسی لەوەشكرد:” هێشتا وڵاتی زۆر هەن لەمەڕ گەشت و كۆچ و وەرگرتنی پەنابەران نیگەرانن و رێگە نادەن بە خەڵكی ئەو وڵاتانەی گەرم و نائارامن، عێراقیش یەكێكە لەو وڵاتانە”.
ئاماژەی بەوەشكرد:” بەڵام رەهەندی سازشكردن لێرەدا كۆمەلەَ هەوڵێكە پەیوەندی بە دەزگای سیادی و جێبەجێكارییەكانی ترەوە هەیە، وێڕای ئەوەش وەزارەتەكەمان پلانی داڕشتووەو چەندین یاداشتی لێكتێگەیشتنی بۆ ئەو مەبەستە ئیمزا كردووە”.

‌ 816 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:35:15 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved