»  عێراق
داوا دەكرێت دەستبەجێ كار بۆ رێگریكردن لە كوشتن و رفاندنی هاوڵاتیانی بەسرا بكرێت


هەیفا ئەمین، ژنە پەرلەمانتار لەسەر هاوپەیمانی (سائیرون)، هەفتەی رابردوو داوای لە حكومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران كرد، دەستبەجێ كار بۆ ریگریكردن لە كوشتن و رفاندنی هاوڵاتیانی بەسرا بكرێت.
هەیفا ئەمین، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” بە وردی چاودێری رووداوەكانی شاری بەسرا دەكەین و لە رووداوەكانی كوشتنی چالاكوانان و خۆپیشاندەران  ئاگادارین كە بە بێ پاساو لەناودەبرێن، هەربۆیە داواكارین لە لایەنی بەرپرس خێرا بە ئەركەكانی خۆی هەستێت و تا زووە بەندكراوەكان ئازاد بكات و تاوانبارە راستەقینەكان بدۆزنەوە”.
ناوبراو وتیشی:” بە سەدان مامەڵەی رۆژانە بۆ خەڵكی بەسرا دەكرێت بۆ ئەوەی هەر خێزانێك كە لە خۆپیشاندانەكاندا كەسێكیان بۆتە قوربانی، موچەی (350) هەزار دیناری بە مانگانە بۆ ببڕدرێتەوە، بۆیە لەسەر حكومەتی نوێیە ئەو بڕیارەی حەیدەر عەبادی جێبەجێ بكات و پارەیان بۆ دابین بكات”.

‌ 484 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:35:43 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved