»  کوردستان
لێكۆڵینەوە لە مەمكان دەستی پێكرد


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەرین رایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە لەنەخۆشیەكەی گوندی مەمكان لە قەزای پشدەر.
لەراگەیەنراوێكی بەڕێوەبەراتی تەندروستی راپەرین هاتوو، پێنجشەممەی رابردوو  تیمیكی تەندروستی راپەرین و تیمیكی خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین و قایمقامی قەزای پشدەرو نوێنەری پۆلیسی راپەرین سەردانی گوندی مەمكانیان كرد لە قەزای پشدەر.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە،” سەرجەم تووشبووانی گوندەكە سەربەیەك خێزانن و تائێستا دوو كەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی 12كەسی تریش تووشی هەمان نەخۆشی بوون، كەبەشێكیان رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون و لەژێرچاودیری وردی پزیشیكدان”. 
ئەوەش خراوەتەروو،”تیمەكە بڕیاریداوە دووبارە پشكنین بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانە بكرێت بۆ دڵنیابوون لەباری تەندروستیان، دوای دەركەوتنی تەواوی ئەنجامەكانی پشكنینەكان هۆكارو جۆری نەخۆشیەكە بۆ رای گشتی دەخرێتەروو”.
جێگەی باسە نزیكەی 15 كەس لە گوندی مەمكان توشی نەخۆشیەكی نامۆ بوونەو تا ئێستا نەزانراوە جۆرەكەی چییە.
 

‌ 1039 جار بینراوه‌
10/13/2018 7:36:19 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved